زایەڵە ـــ گەشتێک لە لایەن گرووپی دۆڵی بالیسانەوە بە میووانداری چەند گرووپێک، رێکخرا بۆ دانانی تابلۆی زانیاریی لە چیای ئاراسن و لوتکەی کەژۆست.
گروپی شاخەوانی هەورێ بە بەژداری حاجی یوسف و ئارام سیاگوێزیی زۆرترین مەسافەیان بڕی، 4.6 کلم زیاتر لە گروپەکانی تر، ئەوە ژمارەیەکی پێوانەییە لە گەشتێکی سەختدا 18.7 کلم ببڕیت بە 10 سەعات و نیوو ، بەبێ پێڵاو و بڕینی 36 هەزار هەنگاو.
ڕیکۆردێکی تری ئەو گەشتە، گروپی شاخەوانی دۆڵی بالیسان بوون کە شەوی پێشتر چوون تابلۆی (کەژۆست)یان چەقاند و لەوێ نوستن پاشان بۆ بەیانیەکەی هاتنە خوارەوە و دوبارە ئەو مەسافە دوورەیان لەگەڵ گروپەکانی تر بڕیەوە و تابلۆی (ئاراسن)یان چەقاند.
ڕیکۆردی سێیەم هەردوو پاڵەوان مام عبداللە المصيفي و مامۆستا نصرالدين مصطفی بوون کە توانیان تەواوی ئەو لوتکانە بەسەرکەوتوویی ببەزێنن کە تابلۆی زانیارییان لەسەر چەقێنراوە.
خۆشترین گەشتمان ئەنجام دا لەگەڵ ئەو پاڵەوانانە بۆ جوانترین سروشت.