توێژەروچاودێرێکی سیاسی بۆزایەڵە:کۆبوونەوەیەکی نهێنی سەرکردەی دەزگا هەواڵگرییە گەورەکان لە سەنگافورە

(0) / / راپورت / زایەڵە شوان جاف سەنگافور کوردستان ئەمنی تەناهی


Jun 04, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان جاف، توێژەر و چاودێرى سیاسى بەزایەڵەی ڕاگەیاند،پێنج کەس بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، بەرپرسانی باڵای نزیکەی ٢٠ دەزگای هەواڵگریی باڵای جیهان لە پەراوێزی گفتوگۆی ئەمنی شانگریلا لە سەنگافورە لە سەرەتای ئەم هەفتەیەداکۆبوونەوەیەکی نهێنییان ئەنجامداوە.ئاژانسەکە لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو کۆبوونەوانە لەلایەن حکومەتی سەنگافورەوە ڕێکدەخرێن و جگە لە لوتکەی ئەمنی چەند ساڵێکە بەنهێنی لە شوێنێکی جیادا بەڕێوەدەچن. ئەم کۆبوونەوانە پێشتر ئاشکرا نەکراون.ئەڤریل هاینز بەڕێوەبەری هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا بە نوێنەری ئەمریکا بەشداری کۆبوونەوە نهێنییەکەی کرد، هاوکات چین لە نێو ئەو وڵاتانەی دیکەی ئامادە بوو، سەرەڕای دۆخی گرژیی نێوان هەردوو زلهێز.

وتیشی، سەرچاوەیەکی هیندی ڕایگەیاند، سامانت گۆیل، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری هیندستان، باڵی توێژینەوە و شیکاری، هەروەها بەشداری کۆبوونەوەکە بووە.کەسێکی ئاشنا لە گفتوگۆکان دەڵێت ،کۆبوونەوەکە پێکهاتەیەکی گرنگی کارنامەی سێبەری نێودەوڵەتییە، بە سەیرکردنی ئەو کۆمەڵە وڵاتانەی بەشدارن، ئەمە کۆبوونەوەی هەواڵگری نییە، بەڵکو ڕێگەیەکە بۆ بەرەوپێشبردنی تێگەیشتنێکی قووڵتر لە مەبەستەک کۆدێکی نەوتراو لەنێو دەزگا هەواڵگرییەکاندا هەیە کە دەتوانن قسە بکەن کاتێک کێشەی پەیوەندی و دیپلۆماسی دروست دەبێت... هۆکارێکی زۆر گرنگە لە کاتی گرژیدا، کۆبوونەوەی سەنگافورەش یارمەتیدەرە بۆ بەهێزکردنی ئەو شتە،ئەو پێنج سەرچاوەیەی باسیان لە کۆبوونەوەکان کردووە، بەهۆی هەستیاری بابەتەکەوە ئامادە نەبوون دەستنیشان بکرێن.

ڕونیشیکردەوە، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سەنگافورە ڕایگەیاند، لەکاتی بەشداریکردنیان لە گفتوگۆی ئەمنی شانگریلا، "بەشداربووان لەنێویاندا بەرپرسانی باڵای دەزگا هەواڵگرییەکان، دەرفەتەکە دەقۆزنەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتاکانیان ،وەزارەتی بەرگری لە سەنگافورە ڕەنگە ئاسانکاری بۆ هەندێک لەو کۆبوونەوە دوولایەنە یان فرەلایەنانە بکات... بەشداربووان ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بەسوود دەزانن کە لە پەراوێزی (دیالۆگ) ئەنجامدەدرێن،باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سەنگافورە ڕایگەیاندووە کە هیچ زانیارییەکیان لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە نییە. حکومەتی چین و هیندستان دەستبەجێ وەڵامی داواکارییەکانیان نەدایەوە بۆ لێدوان.چین هۆشداری دەدات لە هاوپەیمانێتی هاوشێوەی ناتۆ لە ئاسیا و زەریای هێمن،لی شانگفۆ، وەزیری بەرگری چین ئەمڕۆ (یەکشەممە) هۆشداریدا لە دامەزراندنی هاوپەیمانێتییە سەربازییەکانی "هاوشێوەی ناتۆ" لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن و ڕایگەیاند، ناوچەکە دەخەنە ناو "گەردەلوولێکی" ململانێکانەوە.لەمیانی کۆنفرانسێکی ئاسایش کە لە چوارچێوەی دیالۆگی شانگریلا لە سەنگافورە ڕێکخرابوو، لی هۆشداریدا لەوەی “هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی (هاوپەیمانییە) هاوشێوەکانی ناتۆ لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن ڕێگایەکە بۆ ڕفاندنی وڵاتانی ناوچەکە و گەورەکردنی ململانێکان و. ڕووبەڕووبوونەوەکان، کە تەنها دەبێتە هۆی خنکان ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن لە گێژەڵوکەیەکی ناکۆکی و ململانێدایە.

کامەران کەریم