زایەڵە ـــ گەشتێکی هاوبەش و سازدانی کەمپینێکی هاو بەش بۆناوچەی باڵەکایەتی شاخی هەڵگورد بەرزترین خاڵی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هاوڕێیانی گەشتەکە پێکهاتبون لە ئەندامانی هەریەکە لە
لە گروپەکانی ڕیمیکس rimex
ڕێخراوی باواجی کۆیە
گروپی شاخڕەوی شەهید حەسیب و
یانەی ئاسمانی کۆیە کە لە بناری هەڵگورد لەسەر گۆمی بێرمە سار کەمپینیان کرد و
شەوێکی تەواو جوان و پڕ لە یادگاری و ساردیان بەڕێکرد.
پاشان ڕۆژی دووەم دەسییان کرد بە گەشت بەرەو لوتکەی شاخی هەڵگوردوو بە هاوکاری یەکتر و دڵسۆزی بۆ یەکتر گەیشتینە لووتکەکە.
دواتر هەردوو یاریزانی یانەی ئاسمانی کۆیە
کاک احمد و سفین هەڵسان بە ئەنجامدانی فڕین بە پەڕەگلایدەر لە شاخی هەڵگوردەوە بۆ شیوی زارێ بە سەرکەوتوویی.
دواتر چەندین وێنەی جوان و شیرینیان تۆمار کرد و گەڕانەوە بۆ خاڵی دەسپێک.
الحمدواللە و بە سەلامەتی کۆتای بە گەشتەکەیان هێنا.