شارەوانی شارەزوور هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
(0) /
زایەڵە - شارەوانی شارەزوور ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەین کە بەنیازی گەنم دانان لەسەر دووسایدی بەردەم بینای دادگای شارەزوور تا بینای کۆنی شارەوانی کە یەک ساید ڕێگەپێدراوە گەنمی تێدا دابنرێ و لەبەردەم دادگا و ماڵەکانی گەڕەکی هەواری شار و سایدی تەنیشت دارەکان ڕێگەپێدراو نیە.
باس لەوەشکراوە، وەک لە وێنەکە دیاریمان کردووە ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە گەنمیان لەسایدی تەنیشت دارەکان داناوە تا سبەی(٢٠٢٣/٦/٥) سەعات نۆی بەیانی گەنمەکەیان بگوێزنەوە و سایدەکە چۆڵ بکەن بەپێچەوانەوە بەئامێرەکانی شارەوانی گەنمەکەی بۆ دەگوێزنەوە و دەستی بەسەردا دەگرین .تکایە بۆ پاپەندیتان هاوکاریمان لە پێناوی زەرەرمەند نەبوونی جوتیارانی بەڕێزە بەڵام جوتیارانیش دەبێت کارێک بکەن کە هاتووچۆی گشتی پەک نەخەن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: