بەشێكی نوێ لەنەخۆشخانەی منداڵبوون كرایەوە بۆ كەمكردنەوەی فشار لەسەر نوسینگەی تۆماركردنی لەدایكبوون و مردن

(0) / / کردستان / زایەڵە منداڵبوون


Jun 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سامان شێخ لەتیف لێپرسراوی ڕاگەیاندنی  تەندروستی گشتی سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، لەسەر بڕیاری بەڕێز د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ، بەشێكی نوێ بۆ كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو لەنەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەشاری سلێمانی كرایەوە.

وتیشی، ئەم بەشە نوێیەی نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێركاری لەبەراواری (۲۰۲۳/٥/۳۱)ی دەستی بەكارەكانی كردوە و ڤاكسینی سیل و ڤاكسینی ئیفلیجی دەدرێتە ئەو منداڵانەی لەناونەخۆشخانەكە لەدایك دەبن بەمەبەستی كەمكردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر نوسینگەی تۆماری لەدایكبوون و مردن دروستبووە بۆ كوتانی منداڵانی تازە لەدایكبوو.

کامەران کەریم