ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: بەشێک لە مافی جوتیارانی گەرمیان و هەڵەبجەمان گەڕاندەوە
/
اقتصادی
/
زایەڵە
جووتیار
گەرمیان
هەڵەبجە
زایەڵە - لە سبەینییەوە دەست دەکرێتەوە بەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری گەرمیان و هەڵەبجە لە سایلۆکانی سنوورەکانیان.
کەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی ماوەی دوو ڕۆژ بوو گرفت بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دروست بوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە بە هۆی کەمکردنەوەی بڕی دیاریکراوی گەنم بەمەبەستی ووەرگرتنی لەلایەن وەزارەتی بارزگانی و سایلۆکانەوە بۆ ئەو مەبەستە ماوەی دوو ڕۆژە لە هەوڵ و بەدواداچوونەکانمان بەردەوام بووین چی بەبینینی جوتیاران و سەردانیکردنی سایلۆی کەلار و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی گەرمیان و پەیوەندیکردنمان بە وەزیری بازرگانی و وزارەتی کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی هەڵەبجە و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان .
وتیشی، بە پێویستمان زانی کە نوێنەری جوتیاران سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بکەن بۆ گەیاندنی داواکارییەکانیان بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ ۲۰۲۳/٦/٤ لە بینای ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان سەرۆکی ئەنجومەن و نوێنەرانی پارێزگای هەڵەبجە لە ئەنجومەن و لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەن پێشوازیمان کرد لە سەرۆکی لقی گەرمیانی یەکێتی جوتیارانی کوردستان و نوێنەرانی جوتیارانی سنووری گەرمیان ، دوای کۆبونەوەمان لەگەڵیان و گوێگرتنمان لەداواکارییەکانیان دواتر سەردانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانیمان کرد و لەکۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێزیان توانرا ئەو گرفتە چارەسەربکرێت و مافی جوتیاران بۆ ئەو دووناوچەیە بگەڕێنرێتەوە و بڕەکان وەکو خۆی لێبکرێتەوە کە بۆ سنووری ئیدارەی گەرمیان بڕی ( ۳٦ هەزارتەن گەنم و پارێزگای هەڵەبجە بڕی ( ۱۸ هەزارتەن گەنم ) دیاری کراوە .
ئەوەشی خستەڕو، بۆ زانیاری هەموولایەک لە سبەینییەوە دەست دەکرێتەوە بەوەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنووری گەرمیان و هەڵەبجە لە سایلۆکانی سنوورەکانیان ، سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لەگەڵ ئێمەو جوتیاران هاوکاربوون بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی جوتیاران . پشت بەخوا وەکو ئەرکی سەرشانمان بەردەوام دەبین و هەوڵی خۆمان دەدەین بۆچارەسەرکردنی گرفتی هاوڵاتیان بەپێی تواناو دەسەڵاتی یاسایی و ئیداریمان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: