زایەڵە ـــ یاریزانانی نەتەوەیی باسکێڵسواری وڵاتی ئێران بە مەبەستی بەشداری پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ئاسیا، ڕوێشتن بۆ وڵاتی تایلەند.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندی گشتی فیدراسۆنی باسکێڵسواری، چل و دووهەمین خولی پێشبڕکێیەکانی باسکێڵسواری قارەمانی گەورەساڵانی ئاسیا، بیست و نۆیەمین خولی پێشبڕکێیەکانی باسکێڵسواری قارەمانی تازەلاوانی ئاسیا و یازدەیەمین خولی پێشبڕکێیەکانی پارا باسکێلسواری قارەمانی ئاسیا لە ڕێکەوتی 17 تا 23ی مانگی جۆزەردان لە وڵاتی تایلەند بەڕێوەدەچێت.
ئەو پێشبڕکێیانە بە ئامادەبوونی 42 وڵاتی ئاسیایی و لە سێ بەشی گەورەسالان و تازەلاوان و پارا باسکێڵسواری بەڕێوەدەچێت.