زایەڵە ـــ تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ خانمانی ئێرانی لە یەکەمین دیداری خۆیدا بۆ پێشبڕکێیەکانی قارەمانی ژێر 20 ساڵی ئاسیا ڕووبەڕووی شکست بوونەوە و یارییەکەیان دۆڕاوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فیدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران، تیپی نەتەوەیی تۆپی پێ خانمانی ئێرانی لە یەکەمین دیدار و لە خولی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی تەمەن ژێر 20 ساڵی ئاسیا، دوێنی ڕۆژی شەمە بەرانبەر بە تیپی نەتهوەیی ڤیتنام بە ئاکامی 3 بەر 2 یارییەکەی دۆڕا.
گوڵەکانی تیپی ئێران بە پێی خاتوو ڕۆژینی تەمرین لە خولەکی 8ی یارییەکەدا و خاتوو هەستی فرووزەندە لە خولەکی 88ی یارییەکەدا تۆمار کراون.
تیپی نەتەوەیی خانمانی ئێرانی لە قۆناخی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی قارەمانی تەمەن ژێر 20 ساڵی ئاسیا. لە کۆڕی Aییدا لەگەڵ تیپەکانی ئوسترالیا و ڤیتنام و لوبنان هاوکۆڕن.
دووشەممە 15ی جۆزەردان
ئێران و ئوسترالیا ـــ کاتژمێر 9 بەکاتی ئەو ناوچەیە
چوارشەممە 17ی جۆزەردان
ئێران و لوبنان ـــ کاتژمێر 16 بەکاتی ئەو ناوچەیە