قارەمانی تیپی خانمانی بارسێلۆنای ئەورووپا

(0) / / ورزش / زایەڵە ئاسیا ئەورووپا


Jun 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ تیپی تۆپی پێ خانمانی بارسێلۆنا گەیشتە پلەی قارەمانی پێشبڕکێیەکانی سۆپەر لیگی قارەمانی ئەورووپا.

دوایین دیداری پێشبڕکێیەکانی تۆپی پێ سۆپەر لیگی قارەمانی خانمانی ئەورووپا لە یاریگای فیلیپسی وڵاتی هولەنددا بەڕێوەچوو. لەو دیدارەدا دوو تیپی بارسێلۆنا و ڤۆلفسبورگ پێکەوە پێشبڕکێیان داوە، کە لە کۆتاییدا تیپی بارسێلۆنا بە ئاکامی 3 بەر 2 شکستی بە ڕەقیبی هێناوە و جامی قارەمانی بردەوە.

ئەم قارەمانییە دووهەمین قارەمانی تیپی بارسێلۆنای خانمان لەم تورنۆمێنتەدایە، ئەم تیپە لە وەرزەکانی 2020 و 2021، سەرکەوتوویانە ئەو جامەیان بردۆتەوە.