یەکەمین مەداڵی زێڕی جیهانی وەرزشی تیکۆاندۆی خانمان، خانمە وەرزشوانێکی ئێرانی بردوویەتەوە

(0) / / ورزش / زایەڵە خانمان وەرزش


Jun 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــــ خاتوو ناهیدی کیایی خانمە وەرزشوانێکی ئێرانی یەکەمین مەداڵی زێوی جیهانی لە وەرزشی تیکواندۆدا بۆ یەکەمجار بە نێوی خانمانی ئێرانی دەباتەوە.

 لە دیداری دوایینی کێشی 52ـــ کیلۆگرامی پێشبڕکێیەکانی تیکواندۆی قارەمانی جیهانی ساڵی 2023ی باکۆ، بەرانبەر بە جوزو ڕەقیبی خەڵکی وڵاتی چین بە ئاکامی 2 بەر 0 یارییەکەی بردۆتەوە و یەکەمین مەداڵی زێڕی جیهانی بۆ خانمانی تیکواندۆکاری ئێران بەدەستهێناوە.

 دەنێو کاروانی 15 کەسی ئێرانیدا ناوبراو تەنیا کەسێ بوو کە مەداڵی زێوی ئەو پێشبڕکێیانەی بەدەست هێنا.