"پورئه‌ندۆخت" يه‌که‌مين پاشاى ژن له سه‌رده‌مى ساسانییەکان له ئێران

(0) / / زنان / زایەڵە ژن پورندخت ساسانی کوردستان


Jun 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پورئه‌ندۆخت ساسانى کچى خەسرۆ په‌رويز پاشاى ساسانى و ماريا (مریەم کچى قه‌يسه‌رى رۆم موريس)، يه‌که‌مين ژنه پاشاى ساسانى بووه، که له ساڵى ٦٣٠ زايينى له سه‌ر ته‌ختى پاشايه‌تى داده‌نيشێت، ئه‌م ژنه پاشايه له ماوه‌ى يه‌ک ساڵ و چوار مانگ پاشايه‌تى به دادپەروەربوون ناوبانگى هەبووه، له کاتێکدا که گه‌لى ئێران له بارودۆخى ئابورى خراپ دابوون، يارمه‌تى گه‌لى ئێرانى داوه و سه‌باره‌ت به پێگه‌ى پاشايه‌تى وتويه‌تى: "پاشا ژن بێ يان پياو، ده‌بێت ئاگادارى وڵاته‌که‌ى بێت و که‌سێکى دادپەروەر بێت"، یه‌کێکیشە له‌و ژنه پاشايانهی باوه‌ڕى به يه‌کسانى ژن و پياو له کۆمه‌ڵگەدا بووه.

محه‌مه‌د باقر وسوقى مامۆستاى مێژوى کۆن له زانکۆى تاران سه‌باره‌ت به سه‌رده‌مى پاشايه‌تى پورئه‌ندۆخت ده‌ڵیت: "پێچه‌وانه‌ى سه‌رده‌مى حکومه‌تى هه‌خامه‌نشییەکان که ڕە‌گه‌زپه‌ر‌ستى زه‌ق نه‌بووه، سه‌رده‌مى حکومه‌تى ساسانییەکان سه‌رده‌مى پياوسالارى بووه، له‌ سه‌رده‌مى هه‌خامه‌نشییەکان سه‌رپه‌رشتى زۆربه‌ى کارگه‌کان ژن بوون و به‌شێک له ژنان دوو قاتى پياوان مووچه‌يان وه‌رده‌گرت، ئه‌و ژنانه ئه‌ندازياری تايبه‌ت به باشترين و جوانترين هونه‌ره‌کانى ناو ته‌ختى جه‌مشيد بوون، ته‌نانه‌ت ژنان له‌و سه‌رده‌مه مووچه‌ى تايبه‌ت به دووگيانيان وه‌رگرتووه، بۆيه سه‌رده‌مى ساسانى و هه‌خامه‌نشی لێک جيابوون و ژن له‌ سه‌رده‌مى ساسانى مافى نه‌بووه و له ژێر چاودێرى سه‌رپه‌رشتى ماڵه‌وه بووە، بەڵام کاتێک پورئه‌ندۆت تاجى پاشايه‌تى ده‌خاته سه‌ر و بێ ئه‌وه‌ى ره‌گه‌ز لهبەر چاو بگرێت، هێز بۆ ده‌سه‌ڵاتى ساسانى ده‌گه‌رێنێته‌وه".

پورئه‌ندۆخت وه‌کو باوکى ليره‌ى تايبه‌تى هه‌بووه، که به‌شێکى ئه‌و ليره‌يه وێنه‌‌ی خۆیەتی و يه‌که‌م پاشاى ساسانى بوه، که به‌ شێوازێکى ئاسايى گيانى لەدەستداوە.