دوو ئامێری پێشكه‌وتووى له‌ناوبردنى پاشه‌ڕۆى پزیشكی له‌ گه‌رمیان ده‌كه‌ونه‌كار

(0) / / کردستان / زایەڵە پزیشکی گەرمیان پاشەڕۆ


Jun 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تەندروستی گشتی گەرمیان ڕایگەیاند، به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له‌ رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقیه‌وه‌، 2 ئامێری پێشكه‌وتووى له‌ناوبردنى پاشه‌ڕۆی پزیشكیی دابین كردووه‌ و له‌ كه‌لار و كفری به‌كارده‌خرێن.

له‌چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تێكى نیشتمانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراقی بۆ كۆنترۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردنى پاشماوه‌ پزیشكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رده‌مییانه‌، دوو ئامێری چاره‌سه‌ركردن و له‌ناوبردنى پاشماوه‌ پزیشكییه‌كان بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان دابینكراوه‌.

دوو ئامێره‌كه‌ دۆستی ژینگه‌ن و نوێترین ته‌كنۆلۆژیای ئه‌و بواره‌ى تیایدا به‌كارهاتووه‌، به‌شێوه‌یه‌ك پاشماوه‌ پزیشكییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى زانستیانه‌ كه‌ كه‌مترین زیان و كارییگه‌ریی ژینگه‌یی و ته‌ندروستیی هه‌بێت، چاره‌سه‌ر ده‌كات.

ئامێره‌كان کە نرخی هەر دانەیەکیان ٢٥٠ هەزار دۆلارە، یه‌كێكیان له‌ مه‌ڵبه‌ندى ته‌ندروستى شێروانه‌ له‌ قه‌زاى كه‌لار و ئه‌وه‌كه‌ى دیكه‌یان له‌ مەڵبەندی تەندروستی سەرەکیی لە‌ قه‌زاى كفری دانراون و سه‌رجه‌م پاشماوه‌ى ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كانى سنووره‌كه‌ له‌ رێگه‌ى ئه‌و دوو ئامێره‌وه‌ له‌ناو ده‌برێن و چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.

کامەران کەریم