بۆچی لە كوردستاندا خوێندنی حوجرەكان پشت گوێ خراوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە خوێندن ئایین حوجرە عەلی حاجی زەڵمی


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

 

زایەڵە - سەرکردەیەک بزوتنەوەی ئیسلامی بۆ زایەڵەی لێکدایەوە کە بۆچی لە كوردستاندا خوێندنی حوجرەكان پشت گوێ خراوە و كی به‌رپرسیاره‌.

عەلی حاجی زه‌ڵمی ئەندامی ئەنجومەنی شورای بزوتنەوەی ئیسلامی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،حوجرەكان لە كۆندا سەرچاوە پێگەیاندنی زانایانی ئایینی بوون‌و نووری درەوشاوەی ڕۆژگارە دوورو ئەنگوستە چاوەكان بوون، لەوێوە دین خوێنراوەو چرای ئیمان‌و عەقیدە ڕووناكی پەخش كردووە، جێگای تەقواو بانگەشەی ئایین بوون . دەكرا لەم سەردەمەدا گەشەی پێكرابایەو بە هۆكارەكانی فێركردنی نوێ پتەو كرابان، لە ڕابردوودا زانستگا بوون‌و لە دەرەوەی كوردستانیش ڕوویان تێكردوون‌و مایەی شانازی گەلی كورد بوون .

وتیشی،   ئێستا لەلایەن حكومەت‌و حیزبە كوردیەكانەوە سپێردراون بە فەرامۆشی‌و وەكو كەلتورێك دەبێ تەماشایان بكەین . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا وردە خوێندنگای ئایینی هەن‌و كەسێ تالیبی عیلم بێت، بەهۆی بوونی كتێب‌و ئەنتەرنێتەوە، دەتوانی خۆی پێی بگەیەنیت.

کامەران کەریم