پێش زستان پڕۆژەی رێگای دۆڵی بالیسان تەواو دەبێت

(0) / زایەڵە بالیسان زستان


Jun 06, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت پێش وەرزی زستان پڕۆژەکە تەواو دەبێت
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسانی بەسەرکردەوەو رایدەگەیەنێت؛ بەڵێنەکەمان بردەسەر.
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەچوارچێوەی بەسەرکردنەوەی پڕۆژی چاککردنەوەو قیرتاوکردنی رێگای دۆڵی بالیسان، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەبەسەرکردنەوەی پرۆژەیەکی دیکەی خزمەتگوزاری و رایگەیاند، خۆشبەختانە بەشێوەیەکی باش کارکردن لەم پڕۆژەیە دەستی پێکردوەتەوەو ئەگەر گرفتی دارایی دروست نەبێت، ھیوادارین پێش وەرزی زستان بەتەواوی پڕۆژەکە تەواو بێت و بخرێتە خزمەتی ھاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە درێژایی ٢٣ کم رێگاکە چاک دەکرێت و بودجەی پرۆژەکەش زیاتر لە حەوت ملیار و ٦٩٨ ملیار دینارە.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن وتی، ئێمە بەڵێنەکەی خۆمان بۆ خەڵکی سنورەکە بردەسەر بۆ جێبەجێ کردنی پڕۆژەکە، بەڵام بەھۆی وەرزی زستانەوە دەستپێکردنەکەی دواکەوتبو، پشت بەخوا بارودۆخەکەش بەرەو باشی دەڕوات و ئەم پڕۆژەیەش دەخەینە خزمەتی ھاوڵاتیانەوە.
کامەران کەریم