هەستیارترین پۆستی تورکیا کەوتە دەست خانمێک

(0) / / زنان / زایەڵە خانم ژنان تورکیا ئەردۆغان حەفیزە ئەرکان


Jun 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆک کۆماری تورکیا حەفیزە ئەرکان-ی وەك سەرۆکی بانکی ناوەندیی وڵاتەکەی دیاریکرد، ئەوەش یەکەمجارە ژنێك ئەو پۆستە بەڕێوەبەرێت کە یەکێكە لە هەستیارترین پۆستەکان لە تورکیا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاریدا بە دانانی حەفیزە ئەرکان وەك سەرۆکی بانکی ناوەندیی تورکیا، پۆستێك کە ئێستا لە تورکیا مشتومڕی گەورەی دروستکردووە و ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بە هەستانەوەی ئابووریی ئەو وڵاتەوە.

حەفیزە پێشتر بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بانکی فێرست ڕیپەبلیک بووە، هاوکات لە بانکی گۆڵدمان ساکس کە یەکێکە لە بانکە گەورەکانی جیهان بەڕێوەبەری گشتیی بووە.