لە کەلار پیاوێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کەلار کوژران کۆمەڵایەتی


Jun 09, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەقیدی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری وتەبێژی  پۆلیسی  گەرمیان بەایەڵەی  ڕاگەیاند، ئەمشەوی هەینی لەگەڕەکی فەرمانبەرانی قەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدابوو،دەست بەجێ بەفەرمانی  دادوەری لێکۆڵینەوەی کەلار  بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان  چونە شوێنی ڕوداوەکە دوای لێکۆڵینەوە دەستیان بەسەر ئەو چەقۆیەدا گرت کەتاوانەکەی پێ ئەنجامدراوە.

وتیشی: سێ تۆمەتبار لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکران کە خێزان و کچێکی کوژراوەکەیەو وئەوەی تریان برای خێزانەکەیەتی  لەئێستادا خێزانەکەی بەناوی (ا- ع - ف ) لەدایکبووی 1981 دانی بەوەدا ناوە کە لەگەڵ مێردەکەی کێشەی بوەو دوای ئەوەی شەڕو ئاڵۆزی  لەنێوانیان دروست بوە بەچەقۆ هێڕشی کردۆتەسەری و کوشتویەتی .

ڕاشیگەیاند؛ تاوان لێکراو بەناوی  زێدان حەمید مەجید  لەدایکبووی 1975 پێشەی پێشمەرگەیە و خاوەنی پێنج منداڵە.

لەئێستادا هەرسێ تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی( 405 ) لەیاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ساڵی 1969 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.

کامەران کەریم