ڕێککەوتنەکانی بەغدا و هەولێر و ئەنقەرە و ئەگەری دروست بوونی پەیوەندییەکی نوێ

(0) / / راپورت / زایەڵە بەغدا هەولێر مستەفا کازمی پەکەکە


Jan 09, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەو ڕێککەوتنە نوێیانەی کە لە نێوان بەغدا و هەولێر و ئەنقەرە لەمەڕ کەیسە هاوبەشەکان هاتە ئاراوە، هەوڵەکانی هەندێک لە لایەنە نێودەوڵەتییەکانی بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوان بەغدا و هەولێر و ئەنقەرەی پووچەڵ کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرپرسێکی عێراقی لە نووسینگەی "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ "العربی الجدید" گرنگترین دسکەوتەکانی  ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تورکیا و دانیشتنی هاوبەش لەگەڵ "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیای لە ڕۆژی پێنجشەممەدا ئاشکرا کرد و وتی چەندین دەسکەوتی گرنگ لەمەڕ ئەو بابەتانەی کە چەندین ساڵە هیچ ئەنجامێکی نەبوو بەتایبەت بابەتی ئاو و سنوورەکان بەدەست هات.

کازمی لە میانەی گەشتێکی ۱۲ کاتژمێریی بۆ تورکیا کە لە لیژنەیەکی وەزاری و ئەمنیی پایەبەرز، پێکهاتبوو لە چەند بەرپرسێکی کورد لە هەرێمی کوردستان و "نەجم جبووری"، پارێزگاری مووسڵ، سەبارەت بە تەوەرە جیاوازەکان و هەروەها بابەتی هاوکاری تورکیا بۆ ئامادەسازی ژێرخانەکان لە مووسڵ ڕاوبۆچوونیان ئاڵوگۆڕ کرد.

ئەم بەرپرسە لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە بەرپرسانی عێراق بەر لە چاوپێکەوتنەکەی ئەردۆغان و کازمی،چەندین دانیشتنی لاوەکییان هەبووە.

هەروەها ئاماژەیشی بەوە کرد کە  هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هەمیشەیی لەنێو وەزیرەکان لەنێوان هەردوو وڵات بۆ جێبەجێ کردنی گرنگترین ڕێککەوتنەکان.

گرنگترینی ئەو بابەتانەی کە ئەو دوو لایەنە لەسەری ڕێککەوتن دەتوانین ئاماژە بە بابەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ئاسایی کردنەوەی دۆخی شنگال و وەدەرنانی پەکەکە لە ئەم شارە و وەستانەوەی هەولێر لە بەرانبەر پەرەسەندنی سەربازی پەکەکە لە ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.

ئەو بەرپرسە وتیشی کە هەردوو لا لەسەر بابەتی ئەندامانی  پەکەکە و پێویستیی دەستبەسەردا گرتنەوەی ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستان کە لەژێر کۆنترۆڵی ئەواندایە.

ئەم بەرپرسە هەروەها ڕایگەیاند کە تورکیا جەختی لەوە کردووەتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان خۆی بەدوور بگرێت لە بە ئامانج گرتنی  خەڵکی مەدەنی و ئامانجی لە ئەم ئۆپەراسیۆنە دوورکردنەوەی مەترسی ئەم پارتە لە خاکی خۆیەتی.

بە وتەی ئەم لایەنی بەرپرسە لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، تورکیا پێشوازی کرد لە هەر هەوڵێکی بەغدا لەمەڕ ئەو شوێنانەی کە ئەندامانی پەکەکە بوونیان تێدا هەیە.

لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکانی تورکیا و عێراق، هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە ئاوی دیجلە و فۆرات و بڕیار درا کە تورکیا ڕەچاوی بەشە ئاوی عێراق لە ئەم دوو ڕووبارە بەتایبەت لە وەرزی هاویندا بکات.

هەروەها هەردوولا باسیان کرد لەسەر بابەتی بەقاچاخ بردنی نەوت و کردنەوەی خاڵی تێپەڕبوونی فەرمی نوێ لە نێوان هەردوو وڵات و پێکهێنانی کۆمیتەیەک بۆ چاکسازی لە ڕێککەوتنامەی ساڵی ۲۰۰۹بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیانی هەر دوو وڵات بەبێ ویزا کە بەهۆی هێرشی داعش بۆ عێراق ڕاگیرا بوو.

ئەم بەرپرسە ئاشکرای کرد کە لە میانەی دوو حەوتووی داهاتوودا، وەزیر و بەرپرسانی هەردوو وڵات چەندین گەشتیان دەبێت بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ واژۆ کردنی ئەو بابەتانەی کە هەردوولا لەسەری ڕێککەوتوون.

ڕایشیگەیاند کە هەندێ لە ڕێککەوتنەکان بەشێوەی زارەکی لەنێوان ئەردۆغان و کازمی پەسەند کرا و لەبەر ئەوەی پێویستیی بە پەسەند کردنی لەلایەن پەرلەمانەوە نەبوو دەسبەجێ کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

هەروەها "مختار الموسوی"، ئەندامی کۆمسیۆنی پەیوەندییە دەرەکییەکانی پارلەمانی عێراق لە وتووێژێکدا لەگەڵ العربی الجدید دا وتی کە پارلەمانی عێراق بانگهێشتی کازمی دەکات بۆ ورووژاندنی ئەو بابەتانەی کە لە تورکیادا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە.

جەختیشی کردەوە کە پەرلەمانی عێراق پشتیوانی لە هەر ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوولا دەکات کە لە بەرژەوەندی عێراقییەکان و سەروەری وڵاتدا بێت لەبەر ئەوەی کە عێراق دەیەوێت پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و بەتایبەت تورکیا هەبێت

لەلایەکی دیکەیشەوە و لە هەولێر، هەندێک لە سەرچاوە کوردییەکان بە العربی الجدید_یان ڕاگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان بەفەرمی دەستی بە ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ هاوپەیمانان سەبارەت بە کێشەی پارتی کرێکارانی کوردستان کردووە ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەڵگەکان دەریدەخەن کە بەشێک لە ئەو چەکانەی کە پەکەکە بەکاری هێناون،هەمان ئەو چەکانەیە کە هاوپەیمانان لە چوارچێوەی هاوکاریدا بە هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە)_یان داوە.

ئەم سەرچاوانە جەختیان کردەوە لەوەی کە ئەنقەرە ئامادەیی خۆی نیشان داوە بۆ پشتیوانی کردنی هەولێر لە بواری بەرقەرار کردنی ئاسایش لە ناوچە سنوورییەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی دهۆک و باکووری هەولێر.

سەرەڕای ئەو نیشانە نوێیانەی کە لە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی بەغدا و هەولێر و ئەنقەرە بەدی دەکرێن،بەڵام ئەگەری ئەوە لەئارادایە کە هەوڵە ڕابردووەکانی هەندێک لە لایەنە نێودەوڵەتییەکان بۆ ناچار کردنی بەغدا بۆ ئەوەی بە بیانووی هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر سنوورەکانی عێراق،دژی ئەو وڵاتە هەڵوێست وەربگرێت، تووشی شکست بێتەوە و هەروەها ئەم ڕێککەوتنە، ئەم لایەنە نێودەوڵەتییانە لە دابین کردن و هاوکاری ماددی پەکەکە ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەکاتەوە.

بەڵام "احمد الشریفی"، شرۆڤەکاری سیاسی لە وتووێژێکدا لەگەڵ العربی الجدید دا وتی کە سەرکەوتوو بوونی گەشتی هەر بەرپرسێکی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لایەنە سیاسییەکانی وڵات یەکدەنگ و یەک هەڵوێست بن و وتیشی کە گەشتی ئەم دواییەی کازمی بۆ تورکیا جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ گەشتەکانی دیکەی لە مانگەکانی ڕابردوودا بۆ وڵاتە عەرەبی و ئەورووپییەکاندا نەبووە.

هەروها پێیوایە کە نەک تەنیا تورکیا بەڵکوو هیچ وڵاتێکی دیکە نایەوێت لەگەڵ حکومەتی کاتی ڕێککەوتنی گەورە و گرنگی هەبێت بەڵام ئەو ڕێککەوتنانەی کە هەردوو لا لەسەری ڕێککەوتن لەوانەیە وەکوو سەرەتاییەک ببێتە مایەی ئاسانکاری بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق.

کۆتایی./