بەشداری خانمێکی ئێرانی وەکوو یەکەمین خانمی موسڵمان لە پێشبڕکێیە جیهانییەکانی شەپۆلسوواری

(0) / / زنان / زایەڵە خانمان ژن ئافرەت وەرزش


Jun 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەلە ـــ خاتوو ستارە مەزهەری وەکوو یەکەمین خانمی موسڵمان بەشداری پێشبڕکێیەکانی جیهانی شەپۆلسوواری کە وەکوو هەڵبژاردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیکیش دێتە ئەژمار، دەکات.

بە گوێری ڕاپۆرتی پێوەندی گشتی فیدراسیۆنی وەرزشە زەریایی و کەنار زەریایی. تیپی نەتەوەیی شەپۆلسوواری ئێران بە3 نوێنەری پیاو و 1 نوێنەری خانمەوە بەشداری پێشبڕکێیە جیهانییەکانی ئێلسالوادۆر دەکات. کە خاتوو ستارە مەزهەری نێوی خۆی وەکوو یەکەمین خانمی موسڵمان کە بە جل و بەرگێکی ئیسلامیەوە بەشداری ئەو پێشبڕکێیانە دەکات، تۆمار کردووە.

شایانی ئاماژەیە کە ساڵی ڕابردوو ناوبڕاو لە لایەن هەمان فیدراسیۆنەوە وەکوو ناوبژیوان بانگهێشت کراو بەشداری ئەو پێشبڕکێیانەی کرد.