بەعسیزم و رەتکردنەوەی ئەویتر / داود نەزەری

(0) / مقالە


Mar 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پاش تەمەنێک ئەشکەنجە و ئازار و کوشتوبڕی خەڵک بەتایبەت خەڵکی کوردستان ئەو دەمەی رژێمی سەدام حسێن بە ھۆی ھێرشی ئامریکا لە ساڵی ٢٠٠٣روخازۆربەی خەڵکی ئێراق بەتایبەت کوردەکان بە روخانی دیکتاتۆر ھاتنە نێو شەقامەکانوو دەسیان کرد بە ھەڵپەڕین وبە گەشبینیەکی تەواو ڕۆژگاری پاش دیکتاتۆریان لە مێشکی خۆیاندا لە ئەوپەڕی جوانی وێنا دەکرد.بەڵام ئەوەی راستی بێت تەنیا بە رۆیشتنی سەداموو ڕوخانی ڕژیمەکەی دیکتاتۆریەتو بەعسیزم لە ئیراق ناسرێتەوە.بەپێی یەکێک لە ڕێساکانی تیۆری سیستەمەکان ھەر پاژێک نیشان دەری سیستەمێکە تەنانەت ئەگەر سیستەم بیەوێت خۆی لە بیچمگەلێکی تردا بنوێنێت.لەراستی دا سیستەمێک کە ساڵەھای ساڵ لە سەر کۆمەڵگەیەک زاڵ بووبێت ھەموو کونوو قوژبنەکانی لەژێرچاودا بووەو بە ھەموو بوارەکانیشی دا رۆچوەو ئاسەوارەکەشی بە میرات بۆ جیلەکانی داھاتوو بەجێ ھێشتووە.ھەرکات سیستەمێک بەنیازی لەناوبردنی ئەویتر،دادەمەزرێ ئەگەر لەسەر بنەمایەکی جوانیش دامەزرابێت چوارچێوی پەروەردەییەکەی دەبێتە بستێنی سەرھەڵدان و گەشەسەندنی ھەندێ بڕشت کە کوشتن و ڕەفتارە دژەمرۆییەکان بنەمای چۆنیەتی ئاکاری دروست دەکەن.لە دەقی دەستووری ئیراق دا ساڕستەی"ئێراق بەشیکە لە نیشتمانی باپیرانی عەرەب وھەموو ھەوڵ و تێکۆشانیشی دروست کردنی یەکێتی ئەم نیشتمانەیە"دەبینرێت کە نیشاندەری ئەوەیە تەنیا وشەی "عەرەب"لەسەر نەخشەی ئەووڵاتانە بێت.ئەمەش بنەمای زۆربەی ئەو توندوتیژیانەیە کە حیزبی بەعس بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەدفەڕەکانی بەکاری ئەھێنا.

ئەم سارَستە و سەدان ساڕستەی تری لەم جۆرە بنەما و ڕێچکەی توتالیتاریزمێکن کە بوونیەتی خۆی لە،لەناوبردنی ئەویتردا دەبینێ. توتالیتاریزمێک کە گەورەترین ترسی فرەیی کۆمەڵایەتیە.

دیکتاتۆریەتی بەعس مردنی خۆی لە دان پێدانانی بونیەتی ئەویتردا دەبینێ وھەرکات ئەویتر لە تەنشتی دا دەرکەوێت ترس ھەموو ئەندامی دادەگرێت و ھەر بوونەوەرێک بەدەر لە خۆی بە چاوی نەیار سەیر دەکات.لە ئاکامە ترسناکەکانی ئەم جۆرە بیرۆکانەدا دان پێدانەنانی ئەویتر و قبوڵ کردنی تەنیا لە ژێر ناوی نەیار دایە.

کورد لەروانگەی بەعس دا دەمامکێکی نەیارانەی بەڕووە بوو چوونکە کۆمەڵگەیەک کە بەعس دەیویست بە بوونی ئەم نەیارانە دانەئەمەزرا ،لەبەر ئەوەی ئەوان کۆمەڵگەیەکی دوور لە ناکۆکی سیاسی وکۆمەڵایەتیان دەویست کە یەکڕیز بێت و تەنیا وشەی بەڵێ قوربان لە سەر زاریان بڕوێت.کوردەکان لەم جیھانە توتالیتارەدا دەوری تێکدەریان ھەبوو ھەر بۆیە بۆ سەداموو ڕژیمی بەعس قبوڵ نەکراو بوون.

لە سیستەمی توتالیتەردا کەبەعس یەکێ لە نمونەکانیەتی دان پێدانان بە ئەویتر بەو مانایە نیە کە ئەویتر بونیەت پەیدا بکا بەڵکوو لەبەر ئەوەیە لەبوونیەتی ئەویتر دوژمنێک بۆگەورەکردنی خۆی دروست بکات.بەبڕوای مامۆستارێبوار سیوەیلی یەکێک لەو پلانانەی کە رَژیمی بەعس بۆ دروست کردنی ئەویتر کەڵکی لێ وەر دەگرت پلانی بە عەرەب کردن (تەعریب)بوو. مامۆستا ریبوار ھەروەھا لەباتی وشەی" بە عەرەب کردن"زاراوەی "بەئەویترکردن" پێشنیار دەکات وبڕوای وایە کە ئامانجی بەعس بە عەرەب کردنی کوردەکان نەبوو بەڵکوو دەیویست کوردەکان بە"ئەویتری "عەرەب بکات تاکووئەوان ھەروەک ھەڕەشەیەک دژ بەخۆی چاولێبکات ودواتریش پلانی قرَکردنیان بۆ مسۆگەر بکات.ھەروەھا بەعس بەئەویترکردنی لەساکارترین مانایدا جیاوازی نێوان خۆو دەرەوەی خۆو گەورەنواندنی خۆ لە بەرانبەر بچووک کردنەوەی ئەویتر دەبینێت.سەدام بۆئەم"بە ئەویترکردنە" کوردەکان و کەمینە نەتەوەیی وئایینیەکانی دەکردە ئامانج. ھەربۆیە ئەنفال کە پێشتر بەرانبەر بە ئەویتر بەکار ھێنرابوو بۆناونانی پروسەی قڕکردنی ئەویتر بەکاری ھێنا.

لە ڕاستیدا خۆشی وھەڵپەڕینی کەمینە دەسەڵاتدارەکانی ئیراق بەتایبەت کوردەکان لەوەدابووکە بە ھەڵە بەعسیزمیان تەنیا لە کەسایەتی سەداموو ڕژیمەکەی دا دەبینی.ساڵەھای ساڵ سیاسەتی کوردەکان دەمەقڕەو ناکۆکیبوو لەگەڵ سیاسەتی بەعس¬دابێ ئەوەی توانیبێتی دیالۆگێکی ھزری لە نێوان ئەم بزوتنەوە سیاسیانەدا دروست بکات.بەپێی ئەوەی لە ساڕستەکانی پێشوودا ئاماژەم پێکردناتوانین حاشا لەوە بکەین کە لە فەرھەنگی ناوشیاوی زاڵ لە سەر ئێراقدا بڕێک ئاسەواری فەرھەنگی بەعسیزم بە جێماوە.

ڕوناکبیران وسیاسەتوانانی کورد بۆبەرگری لە دیسان سەر ھەڵدانەوەی توندوو تێژیەکانی ڕابردوو دەبێت ئەو شتانەی پێشتر ئەنجامیان نەداوە ئەمڕۆ بە باشترین شێوە ئەنجامی بدەن.ئەوان دەبێت لە دروست کردنی لایەن وئەنجومەنە دیموکراسی خوازەکان کە خاڵی بەرانبەری توتالیتاریەتە پاوانخوازەکانە ولە دروست کردنی فەرھەنگی دیموکراسی، قبوڵکردنی کێبڕکێی کۆمەڵایەتی ودروست کردنی پانتاییەکی ئازادی باس کردن لە خۆ،دابین کردنی ئاشتی وئاسایشی کۆمەڵایەتی وقبوڵ کردنی لایەنە جوراو جۆرەکان لەتەنشتی یەکتردابەتەواوی تێبکۆشن.