تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی تۆمەتبار


Jun 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوەو لەسەر سكاڵای سێ‌ هاوڵاتی تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی سێ‌ هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە، لێكۆڵینەوەكان بۆدۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، سەرنجام و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، لەلایەن نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دوای گەڕان و پشكنینی شوێنی نیشتەجێبوونی توانرا دەستبەسەر بڕێك پارەی دزراودا بگیرێت.

لەئێستادا تۆمەتبار (ح،ج،ق لەدایكبووی 1979) كە سێ‌ فەرمانی گرتنی هەیەو لەدادگای سلێمانیش داواكراو بووە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو پێشتریش بەتۆمەتی دزیكردن بەند كراوەو سزای یاسایی دراوە.

کامەران کەریم