ئاسایش لەسەر کوژرانی ژنەکەی هەولێر هاتە دەنگ
(0) /
زایەڵە - ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، شەوی ڕابردو تۆمەتبار (هە ، ڕ ، ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەلایەتی لەگەڕکی ئەندازیاران شاری هەولێر هێرش دەکاتە سەرماڵی غەزورانی و بەچەکی جۆری کلاشنکۆف دەست ڕێژی گولەی کردوە.. لەئەنجام بۆتەهۆی کوژرانی هاوسەرەکەی بەناوی(ئەڤین)و بریندار بونی خوشکی هاوسەرەکەی بەناوی(پەیمان), دواتر تۆمەتبار(هە ، ڕ ، ی) خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی یەکەمان کردوە،هەروەها ئەو تۆمەتبارەی کەچەکەکەی بە تۆمەتبار (هە، ڕ ) بەناوی ( م ،ر ) لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەلێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: