1 / 3
2 / 3
3 / 3

(0) / عكس


Mar 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئامانج، گەنجێکی جوانی نابینایە تەمەن ٢٨سالە، بەڵام نابیناییەکەی ئامانج زگماکی نەبووە، تا ساڵانی سەرەتای هەرزەکاری وەک ئێمە دووچاوی گەشی جوان بینی ھەبوە توانیویەتی رەنگەکان و وەرزەکان وشەوو رۆژوجوانیەکانی ژیان ببینێ

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئامانج بەھۆی ئاوی سپی چاوی و چارەسەر نەکردنی وەک پێویست چەند سالێک بەر لەئێستا بۆ ھەمیشە ئەو چاوە پڕ لە رەنگانەی  نوقمی تاریکی ئەبن..

ھەرچەند تاریکی ئاوێتەی ژیانی ئامانج بێ خۆزگەو خولیاو ئارەزوەکانی زیاتر رۆشن ئەبنەوە لە دڵ ودەروونیدا، ئەو ئەیەوێ بفڕێ، ئەیەوێ بگاتە لوتکە بەرزەکان.

ئامانج گەیشتنی  بۆ لوتکەی پیرەمەگرون، لەگەڵ تیمی شاخەوانی باواجی و  لە کەشێکی بەفراوی و گەشتی زستانەدا، وەک یەکەم نابینا لە باشوری کوردستان،بە دەسپێکی ھەنگاوی سەرکەوتنی خۆی دەزانێت.

بۆیە کاتێ ھاورێیانی باواجی ئەو خەونەیان بۆھێنایە دی و پێکەوە گەیشتیە لوتکە سوژدەی شوکری بۆ خودا بردو بانگی سەرکەوتنی دا.