ئەمڕۆ لەبەردەم بینای پەروەردەی سەیدسادق لەبەرامبەر چەند داواکاریەک خوێندکارانی پۆلی 12 خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی زایەڵە ، پەروەردەی سەیدسادق ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠٢١/٣/١٤) بەشێک لە خوێندکارانی پۆلی (١٢)ی ئامادەیی سنوری پەروەدەکەمان خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا بۆ بەردەم پەروەردەکەمان، لەلایەن بەڕێزان بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرپەرشتیاری یەکەم بە وەکالەت و بەشێک لە سەرپەرشتیاران و لێپرسراوی هۆبەکانەوە پێشوازیان لێکرا.
باسی لەوەشکرد ، هاتنەکەیان بەمەبەستی گەیاندنی چەند داواکارییەک بووە کە بەشێک لە داواکارییەکان بۆ وەزارەت بوو بەشەکەی تری تایبەت بوو بە خوێندنگە ئامادەییەکانی سنورەکە، بەڕێز بەڕێوەبەری پەروەردە پەیوەندی کرد بە بەڕێزان وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەمەستی گەیاندنی داواکارییەکانیان، سبەینێ دوو شەممە نوسراو دەکرێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و لەڕێگەی ئەوانەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە بۆ گەیاندنی ئەو داواکاریانەی کە پەیوەندی بە وەزارەتەوە هەیە، هەر لەهەمانکاتدا کۆبونەوەی بەڕێوەبەری خوێندنگە ئامادەییەکان ئەنجام دەدرێت بۆ گەیاندنی بەشێک لە داواکاری خوێندکاران.
کامەران کەریم