توێژەرێک بۆزایەڵە: ژنێك مه‌هێنه‌ كه‌ ئه‌و ماسته‌ری هه‌بێت و تۆ دبلۆم

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ژن هێنان ژیانی هاوبەش


Jul 08, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئازاد جەلال توێژەر بەزایەڵەی ڕاگەیاند، ئه‌م قسانه‌ توێژینه‌وه‌ نین، به‌پێی ئه‌زموونی كاره‌.ئه‌توانن پێكه‌وه‌ بگونجێن، به‌ڵام به‌ كه‌م سه‌یرت ئه‌كاسه‌ره‌تا وا نیه‌ تا دوو ساڵ.ماڵ و مناڵ به‌ باشی نابات به‌ڕێوه‌، ژیانتان سارد و سڕه‌، خواردنتان پیتزا و دلیڤه‌رییه‌.  په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیتان  كه‌م و بێ‌ ئه‌رزشه‌،به‌ كورتیه‌كه‌ی ئه‌بێ‌ تۆی پیاو بیت به‌ شۆفێری ئه‌و.  به‌لای منه‌وه‌  ئاساییه‌. به‌ڵام   تۆ  قبوڵی ئه‌كه‌ی ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ بیركردنه‌وه‌ی خۆته‌وه‌ هه‌یه‌.

وتیشی،  سبه‌ی دكتۆرا بێنێ‌  قسه‌ت له‌گه‌ڵ ناكا و خۆی به‌ هاوشانی تۆ نازانێ‌. خۆ ئه‌گه‌ر بێ‌ به‌ بڕیارده‌ری به‌ش، ئه‌وا  ئه‌بێت له‌ پرسگه‌ شیری بۆ میوانه‌كانی به‌ری.جه‌ره‌ست بۆ ئه‌كا سبه‌ی زوو زوو  ئه‌ڵێ‌: وۆرك شۆپم هه‌یه‌، كۆبونه‌وه‌م هه‌یه‌. یان له‌فڵان شوێن و جێگه‌م   خولێكی 3 ڕۆژیم  هه‌یه‌ و ئه‌بێت بچم بۆ هه‌ولێر!  پارێزگار دی،یان زوو ئه‌ڵێ‌ نه‌وه‌ڵا پانێڵم هه‌یه‌.له‌گه‌ڵ فڵان وه‌فد ئه‌ڕۆم.ئیفادك هه‌یه‌، وتم،  بێگومان ئه‌توانن پێكه‌وه‌ بگونجێن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێ‌ نه‌ك تۆ،جا بابه‌ته‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ په‌روه‌رده‌ی خێزانه‌وه‌ هه‌یه‌،  به‌ڵام پله‌ و پۆست ئینسان ئه‌باته‌وه‌ سه‌ر مه‌عده‌نه‌ ئه‌سڵیه‌كه‌ی خۆی پیاویش وایه‌.تۆ وه‌ك من ناتوانی ئیتر بۆڵه‌ بۆڵ بكه‌ی، بڵێی ئه‌وه‌  تا ئێستایش   له‌ ماڵی دایكتی، تۆ ناتوانی وه‌ك من بڵێی ژنه‌كه‌ خێراكه‌  ئه‌ڕۆین. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌مجۆره‌ زه‌واجه‌یان كردووه‌  په‌شیمانن. به‌تایبه‌ت معاشی ژنه‌كه‌ ده‌بڵه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌ نیه‌ ته‌سلیمی تۆی كا.  خێرت پێئه‌كا،له‌ هه‌ندێك كات ئه‌و جۆره‌ ژنانه‌ به‌ تۆ ڕازی ئه‌بن، به‌ڵام له‌ من ببرسه‌ بۆچی،له‌به‌رئه‌وه‌ی  به‌ قه‌یره‌یی نه‌مێننه‌وه‌ و  چاوی ده‌وروبه‌ربه‌ر له‌سه‌ریان كه‌مبێته‌وه‌.  ئازادی زیاتر وه‌رگرن.وه‌ڵا ژن پێی خۆشه‌ پپێی بڵێی بێوه‌ژن، نه‌ك قه‌یره‌،بۆ خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی خێزانی لایكی په‌یجی سه‌رنووسه‌ر بكه‌.با دره‌نگ ده‌وڵه‌مه‌ندبیت، به‌ڵام به‌ به‌خته‌وه‌ریدا هه‌نگاو بنێیت.

کامەران کەریم