زایەڵە - له‌دواى 21ى ئه‌م مانگه‌وه ئه‌وه‌ى چه‌كى بێمۆڵهتى پێبگیرێت سزایه‌كى قورس ده‌درێت.
دكتۆرهێمن میرانی سەرۆکی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه، لە دوای ئەو ماوەیەی بۆ تۆمارکردنی چەکی بێ مۆڵەت دانراوە، هەر کەس چەکی بێ مۆڵەتی پێ بگیرێت، بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەک هه‌ڵگرتن دادگایی دەکرێت.
شایه‌نى باسه بەپێی ماددەی 15 لە یاسای چەک هه‌ڵگرتن کە ساڵی 2022 دەرچووە، سزای هەڵگرتنی چەکى بێمۆڵەت بەندکردنه كه لە ساڵێک کەمتر نەبێت و لە سێ ساڵ زیاتر نەبێت، لەگەڵ سزای دارایی کە لە دوو ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە پێنج ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
کامەران کەریم