هەڵەبجە دەستەخوشکی شارە مەزڵوومەکانی دونیا / محەمەد حاجی مەحمود
(0) /
زایلە - هەڵەبجە ناوێکە ئەمڕۆ لەگەڵ هەموو شارە مەزڵومەکانی دنیادا دەستە خوشکە، هەڵەبجە پێناسەی نەتەوەیەکە، عێراق ویستی کورد لە ڕێگای هەڵەبجەوە کورد بەکیمیایی بخنکێنێت
١- هەڵەبجە کەوتوەتە کوردستانی باشور یا کوردستان لە ڕووی جوگرافیەوە پاڵی داوە بە شنروێ و بالان بۆ، وە لە بناری دەشتی شارەزوورەوە سنورەکە پێشتر هەورامان و بناری سورێن و دەربەندیخان و کەلار و سنوری لەگەڵ کفری و خانەقین و پێنجوێن و تا سنوری چوارتاو بەرزنجە بەڵام ئێستا ئەو جوگرافیایە بچوکبوەتەوە بۆ سنورێکی دیاریکراو.
٢- سنوری لەگەڵ ئێران لەسەرتەک و بەمۆ و پشتە دەستپێدەکات بەسنوری تەوێڵەو بیارە و خورماڵ و پێنجوێن و بانە لەگەڵ ئێران سنوری هاوبەشی هەیە.
٣- هەڵەبجە ناوەکەی چەند بۆچونی جیاجیای لەسەر باس ئەکرێت، حەلەبی بچوک و یا حەلەب لە هەلی بەرزنجەوە یان لە جوانەوە زیاتر بەلای هەڵەبجە یان حلە بچوک.
٤- ناوچەکە لە ئاین و مەزهەبی جیاجیادا و پێکەوە ژیانیان تێدابووە و زۆربەی مسوڵمانەو شافیعی مەزهەبەو، تا ئێستاش گەڕەکێک لە هەڵەبجە هەیە بەناوی گەڕەکی جولەکان و لە ڕۆژهەڵاتی هەڵەبجەش کاکەییەکانی تێدایە کوردو لەکۆنەوە لە هەڵەبجەو دێهاتەکانی هاوار و دەوروبەرییە
٥- لە بواری ئاینیەوە خانەقاکانی بیارە و تەوێڵە و نرگسەرجاڕ و باخەکۆن و شێخانی نەقشبەندی جێگای خوا پەرستی و پەروەردەی پیاوانی ئاینی و حوجرەکانیان سەدان کەسایەتی گەورەری ئاینی پەروەردەکردووە کە مەلا کەریمی مودەڕیس و مەلا مستەفای زەڵمی نموونەییانە و کاریگەری بەرزنجە و جێگاکانی کەش لەسەری هەبووە، ئەوەش وایکردووە بۆ ماوەیەکی زۆر هەڵەبجە شان بەشانی نەجەف و سامەرا لەبواری ئاینیدا جێگا پەنجەی دیار بووە لە فتواکان و ڕێنماییە ئاینیەکان و سەرەتای ڕێکخراوی برایانی مسوڵمان لە میسرەوە بۆ هەڵەبجەو لەکۆتای چلەکاندا لەگەڵ سامەڕا هاوڕابوون.
٦- لەڕوی بازرگانی هەڵەبجە لە نێوان موسڵ و هەمەدان و سەقزدا قۆناغێکی بازرگانی بووە و ئێستاش بەشێوەیەکە کە بازرگانی بەردەوامە.
٧- لە بواری کشتوکاڵدا سەرزەمینێکی بەپیت و بەرەکەتەو بۆ هەموو جۆرە کشتوکاڵ و دانەوێڵە و میوە و باخێک بەکاردێت و لە ١ ساڵدا ٣ بۆ ٤ جار زەویەکەی بەکار دێتەوە بۆ بەرهەمهێنان.
٨- کشتوکاڵ و لۆکەو توتن و کونجی و ماش و گوڵە بەڕۆژەو هەموو جۆرە بەرهەمێکی تێدایە ئاژەڵداری و سەرچاوەی ئاوی گەورەی هەیە وەک (زەڵم ، ڕیشێن ، شیرەمەڕ و خورماڵ و چەقان و تانجەرۆ و سیروان و ڕیشێن چەی دەربەندیخان).
٩- جەماوەری ناوچەکەش بەگشتی نیشتمان پەروەر و کوردایەتی تێیدا سەری هەڵداوە و هەر بۆیە هەمیشە دوژمن دژی ئەو ناوچەیەو لە ٦٣ حکومەتی عێراقی ناوچەی هەڵەبجەی زۆربەی وێرانکردوو زۆری دێهاتەکانی سوتاندو بەکۆمەڵ ۱۳ هاوڵاتی کوشتاری لە خورماڵ کردوو لە سیارش مەلای مزگەوت و ٣٥ هاوڵاتی گولە باران کرد و لە ١٩٧٤ هەڵەبجە بەناپاڵم بۆردومانکرا لەلایەن بەعسیەکانەوە، وە لە ١٣/٥/١٩٨٧ زیاتر لە ١٠٠ هاوڵاتی زینە بەچاڵکرا لەلایەن بەعسەوە، وە لە ۳/۱٦/ ١٩٨٨ بەکیمیایی لە هەڵەبجەی دا، بەعسیەکان، ٥٠٠٠ شەهید و١٠ هەزار برینداری بەدوای خۆیدا جێهێشت هەموو گوند و ناحیە و قەزاکانی سنوریان لەگەڵ جێگا پیرۆزەکان و لەگەڵ خاک یەکسانکرد و جەماوەرەکەی گواستەوە بۆ ئۆردوگاکان، لەڕوی ڕۆشنبیرییەوە هەڵەبجە خاوەنی ژمارەیەکی زۆر ڕۆشنبیرە، لە شاعیرەکانی وەک ( ئەحمد موختار بەگی جاف و تاهیر بەگ و گۆران و مەولەوی و بیوەی و سید هەورامی و ملا حەسەنی قازی و شێخ محمد ئەمینی مردوخی و نالی و وەلی دێوانە و قانعیش لە گوندی ڕیشێن لەدایک بووە لەسنوری هەڵەبجە و علی حەمە لیواش و ساڵح هەژار و عین عین شەونم و زۆری کەش )نموونەی شاعیرەکانی هەڵەبجەن.
۱٠ - هەڵەبجە لە ساڵی ١٨٨٩ز لە سەردەمی عوسمانیەکاندا بووەتە قەزا ، عوسمان پاشای جاف بووەتە یەکەم قایمقامی هەڵەبجە ئەمەش هاوکات بووە لەگەڵ بە قەزا بوونی شاری هەڵەبجە.
۱۱- لە بواری نەتەوەی و نیشتمانی و سیاسیدا ٢ شۆڕش لە کوردستان بووە هەردوو شۆڕشەکە لە ناوچی شارەزورو هەورامان و هەڵەبجەوە دەستی پێکردووە لە ساڵی ١٩٦١ و ١٩٧٦ وە لە بواری شۆڕشگێڕیدا پێشەنگ بووە هەر ئەوەش وایکردووە دوژمن بەتایبەتی ڕژێمی سەدام حسێن هەمیشە هەڵەبجە بکاتە هەدەف، ١٩٧٤ و ١٩٨٧و لة ١٩٨٨، بەڵام هەڵەبجە لەگەڵ مانەوەی بریندارانی کیمیایی تا ئێستاش قوربانی ئەدەن بەڵام هەڵەبجە وەک شارێکی زیند و لەگەڵ جەماوەرەکەی لە جێگاو ڕێگای خۆیانن و دوژمنانیش لەناو چوون و لەکاتێکدا یەک مانگی ساڵ کارەسات مەرگە هاوەری ١٦/٣/١٩٨٨ یادی ئەکەینەوە بۆیە من پێم باشە لەدوای ٣٣ ساڵ بەسەر ئەو کارەساتەدا کاتی ئەوە هاتووە فرمێسکەکان بۆ ئەو کارەساتە کۆتایبێت و ئەو کارەساتە بکرێت بە چەکێک بەکارتێک دژی دوژمن و بەعس و ڕژێمەکەی و ناحەزانی کورد بەکاربێتەوەو ببێتە کارتێکی مەزڵومیەت و بۆ میلەتێکی مەزڵومی داگیرکراوی بێ کیان و بێ دەوڵەت و بە هەموو شێوەیەک هەر لە ناویان ئەبن بەتایبەتی لەو هەلومەرجە نەخوازراوەدا تاوانەکانی کیمیایی و ئەنفال و زیندە بەچاڵ کۆبکەیتەوە مەزڵومیەتی میلەتێک بەخاوەن ویژدانان بگەیەنن و دەستی ئاوەدانی زیاتر بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان و هەورمان و شارەزووریەکان بگات.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهدانی هەڵەبجە و سەرجەم شەهیدانی کوردستان وکەسوکاری سەربەرزیان و شەهیدانی ون ناو و ونبووەکانی هەڵەبجە.
تێبينيێك بنێرە: