دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی باندێکی ساغکردنەوەی دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت
(0) /
زایەڵە - هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، باندێکی سێ کەسی دەستگیردەکەن کە بەنیازی ساغکردنەوەی دراوی ساختەبوون، هەروەها دەستدەگرن بەسەر بڕێک دراوی دۆلار و دیناری ساختەدا.
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لەسەر فەرمانی دادوەر لە ڕۆژی ٢٠٢٣/٧/٧ باندێکی ساغکردنەوەی دراو کە پێکهاتوون لە ( ژنێک و دووپیاو ) لەناو شاری سلێمانی و هەڵەبجە دەستگیردەکەن بەناوەکانی :
ه ، ق ، ت/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٨١
ڕ ، ج ، م/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٣
خ ، ت ، ح/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٧
هەروەها دەستدەگرن بەسەر بڕی ( ٣٨٠٠ ) دۆلاری ساختە لە جۆری پەنجادۆلاری، و ( ١٠٠،٠٠٠ ) دینار چاپی عێراقی لەجۆری بیست و پێنج هەزار دیناری.
لە ئێستادا بەپێ ی ماددەی ( ٢٨١ )لەیاسای سزادان، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: