پرسەنامەی خانمی یەکەمی عێراق بۆ کۆچیدوایی سەبیحە خان

(0) / / زنان / زایەڵە پرسەنامە سەبیحە خان جەبار فەرمان شاناز ئیبراھیم ئەحمەد


Jul 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق بۆ کۆچیدوایی سەبیحە خان ھاوسەری جەبار فەرمان پرسەنامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "خودای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت".

 


دەقی پرسەنامەکەی خانمی یەکەمی عێراق...

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو سەبیحەخان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو(سەبیحە شێر محەمەد) ژنە تێکۆشەری شاخ و ھاوسەر و ھاوخەباتی فەرماندەی تێکۆشەر کاک جەبار فەرمان و دایکی ھەڤاڵ بڵێسە و دەریا و کڵپەم-م بیست. 

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی غەمتانم، خودای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
خانمی یەکەمی عێراق