دیوێكی دیكه‌ی خه‌ڵاتكردنی خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كان / د، لهۆن قادر عبدلڕحمان
/
مقالە
/
زایەڵە
یەکەمەکان
خوێندکار
زایەڵە - له گۆشه‌یه‌كی ئه‌م باشوری كوردستانه, دوو بنه‌ماڵه هه‌بوون كه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئایینی و مه‌رجه‌عبوونی سیاسی +ئایینیان له ڕه‌وتێكی نوێی ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌كرد, دواجار یه‌كێكیان قۆستییه‌وه بۆ شوناس و هێزی خۆی و ئه‌وی دیكه‌ش په‌نای برده به‌ر ڕه‌وت و كه‌راماتی ئه‌ولیای سۆفیگه‌ری . خولاسه ده‌گێڕنه‌وه ڕۆژێك له‌مه‌جلیسێكی به‌رفراواندا یه‌كێك له گروپی دووه‌م خۆی به خه‌و بینیین به پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه‌وه باده‌دات و ده‌ڵێت: ئه‌مشه‌و حه‌زه‌رتی ڕه‌سول (د.خ) هاته خه‌وم و بردمی به‌ره‌و ئاسمان و بردمی و به‌رزی كردمه‌وه........
یه‌كێك له‌وانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی دووه‌م ئه‌ڵێ: كه زۆر به‌رز بوویته‌وه هه‌ستت به شتێكی نه‌رم نه‌كرد به ڕاسه‌رته‌وه؟.... ئه‌ویش دڵسافانه ئه‌ڵێ : با..., ئه‌ڵێ ئه‌وه هێلكه گوونی من بوو ....! واته هه‌رچه‌نده به‌رزبیته‌وه هه‌ر له‌خوار منه‌وه‌ی.......
- وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ستخۆشیی له‌یه‌كه‌مه‌كان كه ئه‌گه‌ر هیچییان نه‌كردبێ, دڕیان به ته‌مه‌ڵی و هه‌موو ئه‌و ئاسته‌نگانه داوه كه له‌به‌رده‌میاندا بوون و له‌و سیستمه‌دا كه ئه‌وان دامه‌زرێنه‌ری نین و به‌رپرسیشنین له كه‌لێن و كه‌موكورتییه‌كانی, گه‌یشتوونه‌ته لووتكه و یه‌كه‌مبوونیان گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی بێمه‌نتبوونی خۆیانه و غه‌یری ئه‌وان ئه‌بێ به‌وان خۆی بخوێنێته‌وه, نه‌ك خۆیانی پێوه بابدات, چه‌ند سه‌ره قه‌ڵه‌مێكم له‌سه‌ر ئه‌و شانشانێنه‌ی خه‌ڵاتبه‌خشین له‌لایه‌ن به‌ناو سیاسییه‌كانی كوردستانه‌وه هه‌یه كه لێره ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م:
- له‌و نموونه‌ی سه‌ره‌وه,ئه‌وه‌ش له‌وه‌ی ئێستا ده‌خوێنرێته‌وه كه زۆربه‌ی ئه‌و سیاسی حیزبییانه‌ی ئێستا ئه‌گه‌ر نه‌خوێنه‌وار نه‌بووبن, ئه‌وا كۆڵه‌واربوون له‌و بواره‌دا و به‌م خه‌ڵاتبه‌خشییه‌نه, وه‌ك ته‌مه‌ڵێكی مه‌یدانی خوێندن به زیره‌كه‌كان ده‌ڵێن: چه‌ند ئه‌هێنن و چیئه‌كه‌ن بیكه‌ن, جڵه‌وی ژیان له‌م مه‌مله‌كه‌ته به‌ئێوه‌شه‌وه به‌ده‌ست ئێمه‌یه...كاممان سه‌ركه‌وتووبووین!!؟
-یاداوه‌ری و زه‌ینتان بگێڕنه‌وه بۆ كڵاسه‌كانی هه‌موو قۆناغه‌كان و فۆكه‌س بخه‌نه سه‌ر هه‌ڵوێست و ڕه‌فتاری قوتابییه ته‌مه‌ڵه‌كان, ده‌بینن به‌رده‌وام به چه‌توونی و گونده‌یی نواندن و قۆپی و گاڵته‌كردن و ده‌ربڕینی سلبی به‌رامبه‌ر به وانه‌ی درێغییان له‌هه‌وڵدان نه‌ده‌كرد, یان ده‌یانبردنه به‌ره‌ی خۆیان یاخود به‌جۆرێك له هه‌وڵی تێكدانی فه‌زای خوێندندا بوون...ئه‌مڕۆش كه‌وتووه‌كانی خوێندنگه و پاڵه‌وانه‌كانی ناو حیزبی كوردیی, به‌ڕوونی جێده‌ستیان دیاره له له‌باربردنی زانست و په‌روه‌رده له له‌و ناوه‌ندانه‌دا . تۆ خه‌ڵاتی یه‌كه‌مه‌كانی زانست مه‌كه و له‌به‌رامبه‌ردا گوێله‌مسته‌كانی خۆت و حیزبه‌كه‌ت مه‌كه‌ره خاوه‌ن بڕیار له ناوه‌نده زانستییه‌كاندا , كه‌وه‌ك حیزبه‌كه‌ت, ئه‌و ناوه‌ندانه‌شیان دۆشیوه و مایه‌پوچكردووه...ماقوله باره‌گای حیزبی ناوه‌ندی بڕیاردانبێت له‌سه‌ر ناوه‌ندی ئه‌كادیمی و زانستی!!؟ كه حیزب نییه له‌م باشووره هه‌ژموونی به‌سه‌ر ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی و زانستیدا هه‌بێت و نه‌ك سیخناخیكردووه به له‌شكری كادیر و په‌یڕه‌وانی, به‌ڵكو پێوه‌ری یه‌كه‌مه بۆ جێگیربوون لێی !!
ئاخر هیچ سه‌رده‌مێك به هێنده‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی باوبوونی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی كوردیی,چ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یان مۆدێلی باوی بیركردنه‌وه‌یان,خه‌ڵك و گه‌نجی ئێمه بێ هیوا بووه له خوێندن؟!!
-ئه‌م خه‌ڵاتبه‌خشینه به پاره و ململانێش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ چه‌ند ده‌به‌خشێ و له‌سه‌ر ماڵی گشتی به‌خشنده‌یه! ,ئه‌و مه‌سجه‌شی لێده‌خوێنرێته‌وه ,ئه‌و دیده تۆخبكاته‌وه كه هه‌موو شتێك بۆ پاره و له‌پێناوی پاره‌دایه و به‌ڵكو پاره پێوه‌ره و ته‌نیا فاكته‌ری ده‌سه‌ڵات و خۆسه‌لماندنه. كاتێك كه ئه‌م قه‌ناعه‌ته بووه باو و پێوه‌ر و فاكت و به‌ها, ئیتر زانست و مه‌عریفه ئامانجێكی نامێنێ به‌ناوی دۆزینه‌وه‌ی زانستیی و شكۆ و كه‌رامه‌تی زانین, ئه‌ویش ڕێگه‌یه‌كه بۆ فرۆشتنی زانست كه دواجار ڕێگه‌كه‌ی كه‌مێك درێژتره له‌و ڕێگه‌ی مالۆسێك پێی ده‌گاته په‌رله‌مان...به‌ڵام دواجار مادام بۆ فرۆشتنه, له‌سه‌ر حسابی گیان و گیرفانی خه‌ڵكی ده‌بێته خاوه‌نی ئه‌وی كه فرۆشیاره‌كانی له چه‌شنی له‌شفرۆش و خۆفرۆش و نیشتیمانفرۆش و ئایینرۆش.....بوونه‌ته خاوه‌نی.
-دیمه‌نه‌كانی هاتنه حزووری ئه‌و زیره‌كانه بۆ دیوه‌خانی ئه‌و به‌ناو سیاسییانه و به‌داخه‌وه گریان و نیشاندانی وه‌زع و ژیانیان له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی دوور له ئێتیكی پیشه‌ییه‌وه , ئه‌و دیمه‌نانه‌م ده‌خاته‌وه یاد كه چۆن فه‌قێیه‌كی تاڵیبی زانستی ئایینی له سوخته‌یی و فه‌قێیه‌تیدا بۆ نان,ماڵه و ماڵ سینی گێڕاوه و دوای به‌مه‌لابوونیشی چاوه‌ڕێی زه‌كاتی
ده‌وڵه‌مه‌ندبووه. یان ئه‌و مامۆستایه‌ی كه له كوێره دێیه‌ك چاوه‌ڕێی كه‌ره‌می ئاغا و به‌گه‌كه‌ی بووه, ئاغاش ترسی یه‌كه‌می له خۆنه‌واری و چاوكراوه‌یی خه‌ڵكی و مناڵه‌كانی به‌رده‌ستی مامۆستا بووه, بۆیه هه‌میشه له‌فیكری ئیحتیواكردنیدابووه, به‌كورتی له‌م كلتوره بێ سیستمه‌دا, سیستمی ژێرده‌سته‌بوون و چاوشۆڕكردنی زانا و ڕۆشنبیری خاوه‌ن كه‌رامه‌ت و دید, هه‌میشه له‌سه‌رپێ و به‌رده‌وام له ئه‌بده‌یت و خۆنوێكردنه‌وه‌دایه!
-دیمه‌نێكی تری ئه‌م شانشانێنه‌ی خه‌ڵات و پیرۆزبایی په‌خشكردنه‌وه‌ی حیزبه‌كان و كۆمه‌ڵگه به‌گشتی...به‌ڕاست حیزبه‌كان و كۆمه‌ڵگه ئه‌وه‌نه زیره‌ك و زیره‌كه‌كانیان خۆشئه‌وێت بۆچی ئیشیان به ته‌مه‌ڵ ئه‌ڕوات ؟! مێژووی حیزبی كوردی پڕه له چالاكی وه‌ده‌رنانی خاوه‌ن ئه‌قڵ و بیركه‌ره‌وه‌كان له حیزب و فووتێكردنی گه‌لحۆ و كۆیله‌كانی سه‌ركرده.., به‌ڕاست كۆمه‌ڵگه‌ی كورد ڕێزی له داهێنه‌ره زانستییه‌كانی گرتووه یان پیاوكوژه‌كانی؟!
- هه‌قیقه‌تێكی دیكه ئه‌وه‌یه حیزبی كوردی له‌وه كۆڵه‌وارتره بزانێت چیبكات و ئه‌ركی چییه, بۆیه سێڵفی له‌گه‌ڵ زیره‌كه‌كان ئه‌گرن و له گیرفانی میلله‌ت ئه‌به‌خشن و ده‌یكه‌نه چالاكی و یان ئه‌ڵێن :شانازیتان پێوه ئه‌كه‌ین...كه ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه :ئێوه‌ی حیزبی كوردی هیچتان نه‌هێشتووه‌ته‌وه شانازی پێوه‌بكه‌ین.
-ئه‌وه هه‌ر لێگه‌ڕێن له‌و عه‌مره و شته, ئه‌و ئه‌قڵه‌ی كاری خێرخوازی كرد به تونه‌یلی تاریكی موزایه‌ده‌ی حیزبییا, عه‌مره‌شی به‌و ده‌رده‌بردووه و ده‌یبات...
-بابه‌سبێت و شیرینی یه‌كه‌می ئه‌و ئازیزانه له ده‌مماندا تاڵ نه‌بێت...هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش خه‌می دوورمه‌ودای ئه‌وان و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه كه كردونییه‌ته كه‌سی یه‌كتری..بمێنن.
تێبينيێك بنێرە: