دەستگیرکردنی سواڵکەری ملیۆنێر لە سنە؛ پیشنیاری بەرتیکی ئایفۆن و ١٤٤ ملیۆن بە شارەوانی

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سواڵکەر سنە بەرتیل ملیۆنێر ئەنوەر ڕەشیدی


Jul 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – ئەنوەر ڕەشیدی شارەوانی سنە ڕایگەیاند کە سواڵکەرێک پێشنیاری پێدانی ساڵانە ١٤٤ ملیۆن تمەنی کردووە بۆ ئەوەی بەر بە کاری سواڵکەری ئەو نەگرن.

ئەم سواڵکەرە هەرەوەها ئایفۆنێکی ١٢ پرۆمەکسی بە بەڕێوەبەری پێوەندیدار پێشنیار کردووە وەکوو بەرتیل.

باس لەوە دەکرێت کە کەسی دەستگیرکراو مانگانە ٦٠ ملیۆن تمەن داهاتی بووە و پێشنیاری پێدانی مانگانە ١٢ ملیۆن تمەنی بە بەڕێوەبەری شارەوانی داوە.

بە وتەی ڕەشیدی شارەوانی سنە، سواڵکەرێک لە پڕۆسەی کۆکردنەوەی سواڵکەران لە ناو شاری سنە گیراوە کە خەڵکی شارێکی دیکە بووە و ڕۆژانە بۆ کاری سواڵکەری هاتۆتە سنە و وای پیشان داوە کە کەمئەندامە لە حاڵێکدا لە پشکنیەکان دەرکەوتووە کە هیچ کێشەیێکی تەندروستی نییە.

ڕاشیگەیاند تێچووی هاتوچۆی ئەو سواڵکەرە لە شارەکەی خۆی بۆ سنە ١٥ ملیۆن تمەن بووە و پێش ئەوەی دەست بە سواڵکردن بکات بە دەستگێڕی لە شارەکەی خۆیدا مانگانە ١٥ ملیۆن تمەن داهات بووە.

ڕەشیدی ڕاشیگەیاند کە پاش وەرگرتنی بەڵێننامە بۆ دووبارە نەکردنەوەی ئەم کارە ئەو هاوڵاتیە ئازاد و ڕەوانە شارەکەی خۆی کراوە.