لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران
(0) /
زایەڵە - مهفرهزهكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنورەكە، چوار تۆمەتبار بهتۆمهتی دزیكردن دەستگیركران.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییە سكاڵایان تۆماركرد كە لەباخەكانیان لەسنوری ناحیهی سیتەك دزییان لێكراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەوبەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مهفرهزهكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری هێزەكانی ئاسایشی سنورەكه، چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێت.
لەكاتی پشكنینی شوێنی یەكێك لەتۆمەتبارەكان كە دانی ناوە بەزیاتر لە 20 تاوانی دزیكردندا، توانرا دەستبگیرێت بەسەر ژمارەیەك كەلوپەلی دزراودا.
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران:
ق،ع،ع لەدایكبووی 1976
ه،ع،ع لەدایكبووی 1989
أ،ع،ع لەدایكبووی 1984
ڕ،ع،ع لەدایكبووی 2000
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراونو لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: