خانمێکی وەرزشوان و شکستدانی شێرپەنجە و بەشداری لە 3 جامی جیهانیدا

(0) / / زنان / زایەڵە وەرزش شێرپەنجە


Jul 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ خانمە وەرزشوانێکی خەڵکی کولومبیا ڕیکوردێکی گەورە لە مێژووی وەرزشی تۆپی پێ تۆمار دەکات.

لیندا کایسدو، هێرشبەری 18 ساڵەی تیپی نیشتمانی تۆپی پێ خانمانی کولومبیا و یانەی ڕێئاڵی مەدرید ڕیکوردێکی نوێ بە نێوی خۆیەوە لە مێژووی تۆپی پێ خانماندا تۆمار دەکات.

کایسدو لە تەمەنی 14 ساڵاندا وەرزشی تۆپی پێ دەستپێدەکات و پاش تێپەڕبوونی ساڵێک ئاگادار دەبێتەوە کە تووشی شێرپەنجەی تۆمدان بووە و ئەگەری ئەوەی هەیە هەم تۆپی پێ و هەمیش ژیانی بە تەواوی لەدەست بدات.

بەڵام ئەو کچە کولومبیاییە بە هێز و توانایەکی تایبەتەوە دەردەکەوێت و پاش شکستدانی شێرپەنجە دیسان دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕەپانی تۆپی پێ. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو لە یاری تیپی نیشتمانی کولومبیا و لە جامی جیهانی خانماندا بەرانبەر بە تیپی کووریای باشوور جوان درەوشایەوە و لە ئاکامدا تیپەکەی 2 بەر 0 یارییەکەی بردەوە.

لیندا کایسدو لە ساڵی ڕابردوودا بەشداری 3 جامی جیهانی جۆراوجۆری کردووە و ئەمە بە واتای تۆمارکردنی ریکوردێکی مێژووییە. ناوبراو بەشداری کێبەرکێیەکانی جامی جیهانی تەمەن خوار 17ساڵ و 21 ساڵی کردووە و زۆریش بە باشی یاری کردووە. ئێستاکەش لەگەڵ تیپی نیشتمانی گەورەساڵانی کولومبیا لە جامی جیهانی خانماندا ئامادەبووە.

ئامادەکردن:کەژاڵ حەمیدی