دهۆک.. گەنجێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و مۆبایلی باوکی دەستگیرکرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دهۆک دزی کۆمەڵایەتی


Jul 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی گەنجێکی راگەیاند کە تۆمەتبارە بە دزیکردن لە باوکی و هەوڵدان بە هەڵاتن بۆ دەرەوەی وڵات.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چەند رۆژێک لەمەوبەر ‌هاوڵاتییەک ئاگاداریکردینەوە كه‌ كوڕه‌كه‌ی، مۆبایل و ئۆتۆمبێلەکەی دزیوه‌ و لەماڵ هەڵاتووە.

باسی لەوەشکرد: دوای لێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوت گەنجەکە کە تەمەنی 22 ساڵانە لە رێگای هاوڕێیەکی خۆیەوە ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بە 20 هه‌زار دۆلار فرۆشتووە.

ئەوەشی ئاشکراشیکرد: گەنجەکە چووبووە شاری هەولێر بۆ ئەوەی لە رێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە هەڵبێت بەڵام توانرا هەر لەوێ دەستگیربکرێت.

لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاماری چەند رووداوێکی دیکەی دزیکردنی لە ناو شاری دهۆک راگەیاند.

کامەران کەریم