زایەڵە - بەنداوی دەربەندیخان لەڕاگەیەنراوێکیدا ئاشکرایکرد: هەڵمەتی  پاککردنەوەی ساڵانەی پشت بەنداوی دەربەندیخان بەهاوکاری شارەوانی دەربەندیخان لەڕێگەی کۆمپانیای ئۆرانۆسەوە دەست پێکرا ، کە هەمو ساڵێک بڕێکی زۆر پا شماوەی پیسی سەرئاوکەوتی ناوچەگەشتیارییەکانی سەرو دەریاچەکەو تەپۆدۆری ڕاوچیەکان و ئاوماڵی دارو دەوەنی   سنورەکە  لەگەڵ بەرزبونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکەدا ڕودەکەنە بەنداوەکەو  لەپشت و نزیک بەنداوەکەوەکۆدەبنەوە ، لەکۆتایی بەرزبونەوەی ئاستی ئاودا دەست دە کرێت بەپاککردنەوە و لابردنی.

کامەران کەریم