بەتۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل پۆلیسی گەرمیان حەوت تۆمەتباری دەستگیرکرد

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دزین تۆمەتبار


Aug 03, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەقیدی ماف پەروەر عەلی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: دوای سکاڵای چەند هاوڵاتیەک و وەرگرتنی زانیاری و سودبینین لەکامێرای چاودێری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان حەوت تۆمەتباریان بەتۆمەتی دزینی ماتوورسکیل دەستگیرکرد.

دوای لێکۆڵینەوە تۆمەتباران دانیان بەتاوانەکەدا ناوە کە بەوتەی خۆیان پێنج ماتۆڕسکیلیان لە قەزای کەلار و شاری سلێمانی دزیوەو دواتر فرۆشتویانە.

وتیشی: سەرجەم تۆمەتباران دانیشتووی قەزای کەلارن ،لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

کامەران کەریم