ئەو تۆمەتبارەی لە کەرکووک هاوژین، خەزوور و خەسووی کوشت لە هەولێر دەستگیر کرا
/
اجتماعی
/
زایەڵە
کۆمەڵایەتی
کەرکوک
کوشتن
هەولێر
ئاسایش
زایەڵە - دوای ئەوەی کەسێک لە شاری کەرکووک هەڵدەکوتێتەسەر ماڵی خەزووری، دەبێتە هۆی کوژرانی هاوژین و خەزوور و خەسووی، ئەمڕۆ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی دیکە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: دواى ئەوەی پێنجشەممە لە گەڕەکی کەڕامەی شاری کەرکووک تۆمەتبارێک بەناوی (هـ. م. ع ) بە چەک هێرشی کردە سەرماڵی خەزووری و بووە هۆی کوژرانی خەزووری بەناوی (ئەحمەد عەباس ساڵح) و خەسووی بەناوی (شلێر ساڵح) و خێزانی تۆمەتبارەکە بەناوی (فێنک ئەحمەد عباس) و برینداربوونی کوڕەخەزوورەکەی بەناوی (محەمەد عەباس ساڵح) زانیاریمان بەدەست گەیشت کە تۆمەتبارەکە بەرەو شاری سليمانی هەڵاتووه.
ڕاشیگەیاند: دواتر بۆمان دەرکەوت کە تۆمەتبارەکە دێتە شاری هەولێر، دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمان لە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر) توانیمان تۆمەتبار(ه ، م ،ع) دەست نیشان بکەین.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ناوەخۆ و بەڕێوەبەرايەتیی پوليسی هەولێر و بەڕێوەبەرايەتی بازگەكان دەستگیرمان کرد و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر.
تێبينيێك بنێرە: