دوو تۆمەتبار لە ڕاپەڕین بەتۆمەتی لێدان لە دوو ماتۆڕسكیل دەستگیركران
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین رایگەیاند، پاش ئەوەی ئۆتۆمبێلێك لە دوو ماتۆڕسكیل دەدات و هەڵدێت، لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەرەوە دوو تۆمەتبار دەستبەسەردەکات.
پۆلیسی ڕاپەڕین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: پاش ئەوەی لە ڕووداوێكی هاتووچۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تویوتا/ هیڵەكس) دوو ماتۆڕسكیل دەشێلێ و بە شۆفێرەكەی و سەرنشینەكەیەوە لە هەردوو شۆفێری ماتۆڕسكیلەكەی داوە و دواتر هەڵاتوون.
باسی لەوەشکرد:دوابەدوای ئەوەی لەلایەن هەردوو شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە سكاڵا تۆماركرا، دەستبەجێ دوای بەدەستهێنانی زانیاری و دیاریكردنی شوێنەكانیان لەلان هێزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە و سەرنشینەكەی دەستگیر كران.
ئەوەشی خستەڕوو: هەردوو تۆمەتبارەكە دانیان ناوە بەتاوانەكەیاندا و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەكانی 413 لە یاسایی سزادانی عێراقی و 23ی هاتووچۆ هەردوو تۆمەتبارەكە ڕاگیراون و دەستیش گیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلی بەكارهاتوو و هەردوو ماتۆڕسكیلەكەدا.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: