له‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش 20 سه‌ربازی سووریا كوژران

(0) / / سوریه / زایەڵە سووریا داعش تیرۆر


Aug 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - له‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له‌ گوندێكی رۆژهه‌ڵاتی سووریا 20 سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌ كوژران و چه‌ندانی تریش بریندار بوون.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی چه‌كدارانی داعش له‌ گوندی مه‌یادین له‌ ناوچه‌ی دێره‌زوور له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا بۆسه‌یان بۆ پاسێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سووریا دانابووه‌وه‌ و هێرشیان كرده‌ سه‌ر سه‌ربازه‌كان.

له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ 20 سه‌ربازی سوپای سووریا كوژران و 10ی تریش بریندار بوون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ مانگی ڕابردووش چه‌كدارانی داعش به‌رپرسیاره‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شه‌قامی ناوچه‌ی سه‌یده‌ زه‌ینه‌ب له‌ باشووری دیمه‌شقیان گرته‌ ئه‌ستۆ، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌یان كوژرا و برینداری لێ كه‌وتبووه‌وه‌.