پۆلیسی سلێمانی تۆتمەتبارێکی دەستگیر کرد کە پارەی سندوقی خێری شەش مزگەوتی دزیوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی دزی سلێمانی پۆلیس


Aug 12, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە پارەی سندوقی خێری شەش مزگەوتی سنووری شارەزووری دزیوە.

بەپێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی، لەلایەن ژمارەیەک پێشنوێژی سنووری قەزای شارەزوور سکاڵا تۆمارکراوە کە سندوقی خێری مزگەوتەکانیان بڕدراوە و پارەکەی دزراوە.

ئاماژە بەوەدەکات، دوای بەدواداچوون بەشی پۆلیسی زەڕایەنی سەربە شارەزوور تۆمەتبارەکەیان دۆزییەوە و دەستگیرکرا.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار (ج، م، ع) لەدایکبووی 2003یە و بەڕەگەزنامە عەرەبە، دانیبەتاوانەکەیدا ناوە کە لە شەش مزگەوتی سنوورەکە دزی کردووە.

لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی 443 لەیاسایی سزادانی عیراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.