زایەڵە - ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای خۆیه‌تی باسی لێوه بكه‌ین ئه‌وه‌یه كه نه‌وروز ڕاسته جێژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورده یان نا، به‌ڵام تێكه‌ڵ كراوه به كۆمه‌ڵێك ئه‌فسانه كه هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه ده‌رباره‌ی جێژنی كوردایه‌تی كورد. نه‌ورۆز له 21/3ی هه‌موساڵێكدا ده‌بێت به یه‌كه‌م ڕۆژی چێژنی نه‌ورۆز، واته ڕۆژی كۆتای هاتنی سه‌رمای زستان و هاتن و بوژانه‌وه‌ی خاك و سه‌وزایی بوونی چیا و دۆڵ و ده‌شته‌كانه، گۆڕینی ئاو هه‌وایه‌كی سروشتی و جوانبوونی سروشته، بۆیه شاعیرانی فارس و كورد له شیعره كلاسیكیه‌كانیاندا كه و‌وشه‌ی به‌هاریان به‌كار ده‌هێنا به واتای وه‌سڵی یار یان گه‌شتنی عاشقه‌كان به مه‌عشوكاكانیان ده‌لاله‌تیان لێده‌كرد.، هه‌میشه شاعیره‌كان له چه‌مكی به‌هاردا ده‌ڵێن: كۆتای هاتنه به هیجران، فیراق، دوری، دابڕان. لای شاعیره‌كان دیدێكی عاشقانه‌ی له‌خۆ گرتووه.
كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی تر بۆ پشتیوانی بیری ناسیۆنالیستی خۆیان به‌كاریان هێناوه، بۆنمونه كورد به ڕۆژێكی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌زانێت به یه‌كێك له ڕۆژه پیرۆزه‌كانی مێژوو ناوده‌برێت، له ئێرانی تازه‌دا وه‌ك ڕه‌زا شا و كوڕه‌كه‌ی كه ئه‌ویش به تێكه‌ڵ كردنی داستانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر له گه‌ڵ نه‌ورۆزدا ده‌چێته بوارێكی ئه‌فسانه‌ییه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی باس له داستانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر بكه‌م پێم باشه بگه‌ڕێمه‌وه بۆ مێژووی ئێرانی كۆن كه كوردیش وه‌ك به‌شیكی سه‌ره‌كی له یه‌ك جیانه‌بوه‌وه‌ی یان ئاوێته‌بووی ئه‌و مێژووه‌یه چ له ڕووی زمان، فه‌رهه‌نگ، ره‌گه‌ز، جوگرافیا تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌بووه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
دیاره داستانی كاوه‌ی ئاسنگه‌ر و ئیژدیهاك كه ئیمامی ته‌به‌ری باسی كردووه فیرده‌وسیش له شانامه‌دا باسی كردووه به به‌یته شیعره‌كانی گوزارشتی لێده‌كات، سه‌ره‌ڕای فیرده‌وسی و شاعیرانی ئێران گرنگی و تایبه‌ت مه‌ندیان پێداوه له‌وانه: حافز شیرازی، ڕوودكی واته سروده‌كانی كه به باوكی شیعری فارس داده‌نرێت باس له گه‌وره‌ترین جه‌ژنی میلی ئێران ده‌كات، د‌ڵێت: امد بهار خرم با رنگ و بوی طیب/ با صد هزرار زینت و ارایش عجیب. هه‌روه‌ها له داستانه‌كانی ته‌ختی جه‌مشیددا له شاهنامه‌ی فیرده‌وسی به ڕوونی باسی نه‌ورۆز ده‌كات. هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا زۆر گرنگیان به نه‌ورۆز داوه ئه‌و شاعیرانه‌ی شیعریان نوسیوه ده‌رباره‌ی نه‌ورۆز وه‌ك: روودكی، فردوسی، ابوشكر بلخی، عنصری، فرخی سیستانی، منوچهر... ئه‌م شاعیرانه جوانترین شیعریان بۆ نه‌ورۆز وتووه. هه‌روه‌ها له ده‌وره‌ی سه‌بكی عێراقیشدا سعدی، حافز، وه‌ك شاعیرانی پێش خۆیان غه‌زه‌ل و قه‌سیده‌یان نوسیوه ده‌رباره‌ی نه‌ورۆز، به‌هه‌مان شێوه‌ش له سه‌رده‌می قاجاریشدا شاعیرانی خاقانی، فروغی به‌ستامی، شیعریان بۆ نه‌ورۆز هه‌بووه، ئێرانیه‌كان بوون نه‌ورۆزیان كه‌شف كردووه خه‌یر ئاباد ده‌ڵێت: جه‌ژنێكه جه‌ژنی عیباده‌تییه كه سه‌ره‌تای دروست بوونی خودایه نه‌ك مرۆڤ، ده‌ڵێت گه‌وره‌ترین جه‌ژنی جیهانه نه‌ك ته‌نها كورد و فارس، ده‌ڵێت: هیچ جه‌ژنێ له هیچ جێگایه‌كی ئه‌م دونیایه‌دا نییه به‌م گه‌وره‌ییه فارس زمانه‌كان ئه‌م تایبه‌ت مه‌ندییه‌ی ئیلاهییان ڕوونكرده‌وه و كردیان به جه‌ژن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی سه‌رنجه بۆ ئێمه‌ی كورد كه خۆمان به به‌شێك له له‌هجه‌ی شمالی ئێران ده‌زانین و مادده‌كان به باوه‌گه‌وره‌ی خۆمان ده‌زانین ئه‌وه‌یه كه ئایا ئه‌م داستانه بۆ ئێمه نه‌ته‌وه‌ییه یان كلتورییه یان ئه‌خلاقی!! بێگومان ئه‌م داستانه بۆ ئێمه ئه‌خلاقیه به مانه‌ی ئه‌وه‌ی كه به‌گژاچونه‌وه‌ی زوڵم و زۆربوو چونكه هه‌ردوولا هه‌ر یه‌ك ره‌گه‌ز بوون كه ئه‌ویش ره‌گه‌زی مادد بوون، به‌ڵام ئایا به كوشتنی ئیژدهاك كاوه توانی خۆی حوكمی ماد بكات، ئایا توانی ئیمپراتۆری ماد بپارێزێت؟
به‌دڵنیاییه‌وه نه‌خێر به‌كوشتنی ئیژدهاك مادده‌كان بۆهه‌تا هه‌تایه كۆتاییان پێهات.
هه‌خامه‌نشیه‌كان كه له‌هجه‌ی جنوبی ئێرانه ئه‌و هه‌له‌یان قۆسته‌وه و له‌ژێر ركێفی مادده‌كان ده‌رچوون له‌ساڵی 550ی پ.ز ماده‌كان كۆتاییان پێ هات و هه‌خامه‌نشینه‌كان هاتنه سه‌رده‌ورو پایته‌ختی مادده‌كان كه دماوه‌ند و هه‌گمه‌تان بوو داگیركران به تاراج بران و تۆڵه‌ی ده‌یان ساڵه‌یان له‌ماده‌كان كرده‌وه. كۆرشی گه‌وره بویه یه‌كه‌م پادشای به‌هێزی ده‌وڵه‌تی هه‌خامه‌نشیه‌كان بووه حه‌قی خۆیه‌تی كه هه‌خامه نشیه‌كان و پاشماوه‌كانیان كه پارسه‌كانن جه‌ژن و ئاهه‌نگ بگێڕن و ئاگر بكه‌نه‌وه، چونكه دوای چه‌ندین سه‌ده توانیان بگه‌نه ئاواتی خۆیان كۆتایی به‌مادده‌كان بهێنن هه‌رله‌م سۆنگه‌یه‌وه بوو كه ره‌زا شاه و كوڕه‌كه‌ی زۆر گرنگیان ده‌دا به‌و تێكه‌ڵ كردنه به‌ومه‌به‌سته‌ش هانی هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانیان ده‌دا كه ئه‌و ڕۆژه به‌رز ڕابگرن.
ئه‌وه‌ی جێ سه‌رسوڕمانه ناسیۆنالیزی كوردیی پێیان وایه گۆرانیه‌كی حه‌سه‌ن زیره‌ك ده‌كه‌نه شاهنامه‌ی فیرده‌وسی، له‌ورۆژه‌دا چه‌ندین جار لێی ده‌ده‌ن بێ ئاگا له‌وه‌ی كه دێڕێكی لێ لادراوه كه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه (به‌فه‌رمانی شاهنشاه ئاریا میهر ئه‌مڕۆژه ساڵی تازه‌یه نه‌ورۆزه هاته‌وه) بابزانین نه‌ورۆز به‌م فه‌رمانه دانراوه، به‌فه‌رمانی حمه ره‌زا شاه گۆرانیه‌كه‌ی وتووه نه‌ورۆز وه‌ك ئه‌وه‌ی كه رۆژێكی نوێ یه له سه‌ری ساڵی گه‌لانی ئێران و دیجله‌و فورات به‌درێژایی هه‌زاران ساڵ یاد كراوه، باس كراوه تا بۆته به‌شیك له فه‌رهه‌نگی گه‌لانی ئێران، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی كه تێكه‌ڵ بكرێت له‌گه‌ڵ ئاگرو كاوه‌ی ئاسنگه‌ر هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نیه پێش هه‌موو كه‌س ئه‌بێت كورد خۆی ئه‌وه بزانێت دوور بگرێت چونكه هیچ گه‌لیگ نیه له دونیا ئه‌وه‌نده ساده بێت بۆ نه‌مانی باوه گه‌وره‌ی خۆی خۆشی و شادی بگێڕێت.
له سه‌ر چۆنیه‌تیى سه‌رهه‌ڵدانی مێژووى نه‌ورۆز، زانیارى و به‌ڵگه‌ى متمانه‌پێكراو زۆر كه‌من به تایبه‌تى له سه‌ر مێژووى سه‌ره‌تاى ئه‌م جه‌ژنه، بیر و بۆچوونى جیاواز و دوور له یه‌ك هه‌یه، كۆمه‌لێك له مێژوونووسان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه گۆڕانكارى كه‌شوهه‌وا و گۆڕینى وه‌رز له ناو مرۆڤ و نه‌ته‌وه‌كانى چاخه سه‌ره‌تاییه‌كان یان به‌ر له مێژووى نه‌ته‌وه‌كان له كوردستان و ده‌وروبه‌رى كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستبوونی ئه‌م جه‌ژنه هه‌بووه، زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كانیش ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، كه خه‌ڵكی ناوچه‌كانی زنجیره چیای زاگرۆس یه‌كه‌م كۆمه‌ڵگه بوون و نه‌ورۆزیان وه‌ك جه‌ژنێك ساز كردووه. نه‌ورۆز بریتییه له كۆمه‌ڵێك دابونه‌ریتى كۆن و جیاواز كه له لایه‌ن گه‌لانى كۆنى ئاریایى له ناوچه‌ى فه‌لاتى ئێران و زه‌نجیره چیاكانى زاگرۆس به جیاواز یادی كراوه‌ته‌وه تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه چه‌مكی نه‌ورۆز به‌وواتایه نایه‌ت كه جه‌ژنێكی نه‌ته‌وییه سه‌دان مه‌دلول و واتای شاراوه له پشت چه‌مكی نه‌ورۆزه‌وه حه‌شاردراوه، بۆیه ده‌بێت به جه‌ژنێكی گه‌وره له ئه‌ده‌ب و فه‌رهه‌نگ و مێژووی ئێرانییه‌كاندا.
د.هێمن کەریم – مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە / کۆلێژی بەروەردەی شارەزوور