ژنێک زیاتر لە 14 هەزار دۆلار لە هاوسەرەکەی دەدزێت

(0) / / اجتماعی / زایەڵە کۆمەڵایەتی کوردستان تاوان دزی


Aug 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رائید عیماد حسێن وتەبێژی پولیسی ئاکرێ لە لێدوانێکدا رایگەیاند: هاوسەری ژنەکە پێش چەند رۆژێک سکاڵای تۆمارکردووە کە 14 هەزار و 700 دۆلاری لێ دزیووە و هەڵهاتووە، بۆیە "دەستبەجی تیمەکانمان دەستیان بە لێکوڵینەوە کرد و هەر زوو لە رێکەوتی 9ی ئەم مانگە لەهوتێلێکی هەولێر توانیمان ژنەکە دەستگیربکەین.

وتیشی: ژنەکە تەمەنی 27 ساڵە و دانیشتووی گوندی خلانەیە لە ناحیەی گردەسێن، لەگەڵ تۆمەتبارێکی تر کە تەمەنی 24 ساڵ بووە کارەکەیان ئەنجامداوە و ئەویش دەستگیرکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: کە کەسێکی تریش کە بەنیاز بووە بە قاچاخ ژنەکە بباتە دەرەوەی وڵات لە رۆژی 11ی ئەم مانگە دەستگیرکراوە.

کامەران کەریم