زایەڵە - مقدم بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند: شەوی ڕابردوو پەیکەری کوڵەباڵ و کڵاش، کە دروستکراون بەمەبەستی دانانیان لەبازاڕی قەزای خورماڵ، لەلایەن دووکەسەوە بەئوتومبێلێکی جۆری تویتا لەناوکارگەی غازی هەورامان براون.

وتیشی:  پاش ئاگادارکردنی بنکەی پولیسی بیارە، دوسیەی لێکۆڵینەوەی بۆڕێکخراوە  و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی دوزینەوەی  تۆمەتباران.

کامەران کەریم