پۆلیسی سلێمانی کەسێک بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیردەکات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیس سلێمانی دزی کۆمەڵایەتی


Aug 17, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مەفرەزەکانی نوسینگەی رۆژھەڵاتی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە بڕێک پارەو چەند کەلوپەلێکی لەناو ئوتۆمبێلێکدا دزی بوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ھاوڵاتییەک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە بڕی پێنج ملیۆن دینارو کۆمپیوتەرێک ‌و چەند بەڵگەنامەیەکی لەناو ئوتۆمبێلەکەیدا لێدزراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕۆژھەڵاتی نەھێشتنی تاوانەوە دەستگیربکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا تۆمەتبار ھـ، م، ق لەدایکبووی ١٩٨٠، کە پێشینەی تاوانی ھەیە، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو دانی بەتاوانەکەیدا ناوە.

کامەران  کەریم