بەرپرسێکی یەکگرتوو بۆ زایەڵە: دەسەڵاتی کوردی ئیمتحانی خۆی داو دەرنەچوو

(0) / / گفتگو / زایەڵە یەکگرتوو دەسەڵاتی کوردی


Aug 19, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - مستەفا عەبدوڵا کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ئەوەی ڕۆژانە لەڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ودەستەپاچەیی وەفدەکانی هەرێم بۆ بەغدا و لاوازی هەرێم لەبەردەم ناوەند و سنودار بونی پەیوەندیەکانی هەرێم لەگەڵ ناوەندە نێو دەوڵەتیەکان دەیبینین دەلیلی شکستە .

وتیشی:  لەدەستدانی ئەو فڕسەتە زێڕینەی بۆ کورد هاتە پێش لەباشور خەتایەکی گەورەیە و دەسەڵاتداراکانی لێی بەرپرسن. دەسەڵاتی کوردی تۆ بە ٣٢ساڵ نەتوانی حوکمڕانیەک بەرقەرار بکەی هاوڵاتیەکانت دڵی پێخۆش بکەن بە ٣٢ ساڵ نەتوانی هێزێکی نیشتمانی دروست بکەی کە هێزێکی کوردستانی بێت ئیدیعای چی نیشتمان پەروەری دەکەی.

رونیشیکردەوە:  تۆ بەدەستی خۆت هەستی کوردایەتی لە هەناوی تاکی کوردی بکوژی بانگەشەی چی کوردایەتی دەکەی ، گەندەڵی و قۆرخکاری و بەحزبی کردنی هەموو پنتەکانی حوکمڕانی بونە سیمای دەسەڵاتی کوردی دەتوانین بڵێین ئینتیما و هەستی کوردانە وئەزمونەکەو خزمەتگوزاری لە لاوازترین حاڵەتدایە هەمووی دەسەڵات لێی بەرپرسیارە.کەواتە دەسەڵاتی کوردی ئیمتحانی خۆی داو دەرنەچو.

کامەران کەریم