چاودێرێکی  سیاسی بۆزایەڵە بابەتی تورکیا و عێراق و پرسی پەکەکەی لێکدایەوە

(0) / / گفتگو / زایەڵە تورکیا پەکەکە ئێران عوسمان گوڵپی عێراق


Aug 24, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عوسمان گوڵپی  چاودێری سیاسی بەزایەڵەی ڕاگەیاند: ڕوونە کە عێراق بەدوای پەیوەندی و هەماهەنگی باشترەوەیە لەگەڵ تورکیا و نایەوێت هیچ ئاڵۆزیەك لە نێوانیاندا هەبێت، بەڵام هێندە ئاسانیش نیە کە بتوانێت ئەو پەیوەندیە دڵخوازی تورکیابێت چونکە خواستەکانی تورکیا بۆ عێراق کەم نین ،چونکە بۆ تورکیا و عێراق زۆر قورس نیە لەسەر پرسەکانی نەوت و ئاو و خاڵە سنوریەکان و هەندێك پرسیتر بگەنە رێککەوتن، بەڵام ئەو پرسەی کە تورکیا عەوداڵیەتی کە چارەسەری ریشەیی بکرێت و بۆ عێراق ئاسان نیە پرسی بوونی پەکەکەیە لە خاکەکەیدا.

وتیشی:،چونکە بوونی پەکەکە لەقەندیل پرسێکی گەورەترە لەوەی کە دوو وەزیری تورکیا و عێراق لەبارەیەوە ڕێگە چارە دابنێن، چونکە ئەم هێزە گۆشەگیر و کەنارگرتە نیە لە سیاسەت و پەیوەندیەکاندا، بەڵکو ئەم بونە وا بەستەی هاوکێشەیەکی گەورەترە و عێراقیەکان دەبێت ئەو پرسە و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵیدا لەگەڵ ئەمریکیەکان و ئێرانیەکانیش باس بکەن ،خواستی تورکیا و ستراتیژی بەرامبەر پەکەکە چیە و چی لە عێراق دەوێ پێویستی بە لێکدانەوە و پێچ و پەنا نیە، یان دەبێت عێراق بێدەنگبێ لەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر سەروەری خاکەکەی دەکرێت یان دەبێت خۆی چارەسەرێکی دلخوازی تورکیا بۆ سنورەکانی بکات، بەجۆرێك کە خاکی عێراق نەبێتە مەترسی لەسەر تورکیا و شوێنی داڵدەدانی نەیارەکانی.

ئەوەشی خستەڕوو:،لە کاتێکدا عێراق وڵاتێکی خاوەن سیادە و بڕیاری سەربەخۆ نیە، بەڵکو بۆ هەمو ئەو پرسانەی پەیوەندیان بە ئەمنیەتی ناوچەکەوە هەیە و کاریگەری لەسەر نەخشەی ئەمنی لە وێنە فراوانەکە دائەنێ، دەبێت گفتوگۆ لەگەڵ دەرەوەی خۆی بکات بەتایبەت بۆ پرسی ڕووبەڕووبونەوەی پەکەکە.هەر بۆیە چاوەڕێ دەکرێت کە لە داهاتودا هەندێك هەنگاو بنرێت و ببێتە فشار لەسەر قەندیل جا بە لێکتێگەشتنبێ یان نا! لانیکەم لەم قۆناغەدا عێراق وەڵامی بەشێك لە خواستەکانی تورکیا بداتەوە لە پێناو پەیوەندیەکی باشتردا، چونکە لە لایەکیتریشەوە پەیوەندی باشی تورکیاو بەغداد رێگاکانی بەردەم هەرێمیش تەسکتر دەکاتەوە بە قازانجی بەغداد و لە قاڵبدانی زیاتری هەرێم کە ستراتیژی ئێستای بەغدایە.

کامەران کەریم