لە دەربەندیخان؛ تەرمێک لەناو بارهەڵگرێک دۆزرایەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە بارهەڵگر دەربەندیخان خێڵان


Aug 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان لە نزیک گوندی بانی خێڵان تەرمی کەسێک لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە.
 
سڵێمان محەمەد قائیمقامی دەربەندیخان بەزایەڵەی راگەیاند:نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار- دەربەندیخان بەرامبەر گوندی بانی خێڵان تەرمی هاوڵاتییەک لەناو بارهەڵگرێکدا دۆزرایەوە، کە پێدەچێت چەند رۆژێک بێت، گیانی لەدەستدابێت و پێینەزاندرابێت.
 
ئاشکراشیکرد: هاوڵاتییەکە بەرەگەز عەرەبە، تەرمەکەی براوەتە پزیشکی دادی بۆ دیاریکردنی هۆکاری مردنەکەی و لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە دەستیانپێکردووە.
 
کامەران کەریم