سەردانی نوێنەری ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ + وێنە
(0) /
زایەڵە - نوێنەری ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخی کرد.
مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاند: محەمەد تاهیر ڕەشید سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ پێشوازی کرد لە بەڕێز ئاغای پور زەهبی نوێنەری ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای کوردستان و بەڕێز دکتۆر ئیسماعیل ئەحمەدی قائیم قامی شاری مەریوان و بەڕێز ئاغای عەبدولمەلیکی بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ دیوی ئێران کەسەردانی مەرزی باشماخ دیوی هەرێمی کوردستانیان کردبوو بەمەبەستی بەسەرکردنەوەی زیارەتکارانی چلەی امام حسین (ع) و بینینی ئەو ئامادەکاریانەی کە ئەنجامدراوە.
وتیشی: سوپاس و دەست خۆشیان هەبوو بۆ بەڕێز سەرپەرشتیاری کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ و سەرجەم کارمەندان بۆ ئەو هەموو خزمەت و ئامادەکاریانەی کە ئەنجام ئەنجامدراون و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی بۆ خواستن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: