زایەڵە - سۆران عمر ئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند: لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لەبودجەی ساڵی ٢٠٢٣ ی عێراق کە تاکو ئێستە شایستەی دارایی خەڵکی کوردستان ڕەوانە نەکراوە نامەیەکم ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە تاکو هۆکاری ئەم دواکەوتنەی پشکی هەرێم ڕونبکاتەوە.
ئەوپەرلەمانتارە وتیشی: پێویستە حکومەتی هەرێمیش ڕونکردنەوە بدات ئەنجامی کۆبونەوەکانی لیژنەکەی حکومەتی هەرێم لەسەر داهات و نەوت بەکوێ گەشتووە.ئێمە یاسای بودجەمان دەرکردووەو جێبەجێ کردن و پابەندیەکان ئەرکی هەردوو حکومەتە چاودێریش لەسەر پەرلەمانە.
کامەران کەریم