بەرپرسێکی گۆڕان بۆ زایەڵە: لەغیابی سەرکردایەتیەکی سیاسی حەکیم نە سیستەممان هەیە و نە توانیومانە سود لە سامانی نیشتمانی وەرگرین

(0) / / گفتگو / زایەڵە گۆڕان نزار مەحمود


Aug 29, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - باژێروانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان وێڕای ڕەخنەی توند کە سەرکردایەتی سیاسیی ئێستای هەرێمی کوردستان، وتی: "لەغیابی سەرکردایەتیەکی سیاسی حەکیم نە سیستەممان هەیە تا داد پەروەر بێت و نەتوانیومانە سود لە سامانی نیشتمانی وەرگرین بە پێچەوانەوە بوە تە مایەی گەندەڵی گەورە و دروستکردنی ناکۆکی ناوخۆی لەسەر پاوانکردنی سەرچاوەکانی داهات."
نزار مەحمود ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی  و باژێروانی هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: فاکتەرەکانی بەهێزی هەرکیانێک سوپاکەی و سیستەمی  بەڕێوە بردنی دادپەروەرو وفرە سەرچاوەی سامانی نیشتمانی و دیبلوماسیەتی سەرکەوتووگرنگی هەڵکەوتەی جوگرافی یە.
وتیشی:  بەداخەوە لەغیابی سەرکردایەتیەکی سیاسی حەکیم نە سیستەممان هەیە تا داد پەروەر بێت و نە توانیومانە سود لە سامانی نیشتمانی وەرگرین بە پێچەوانەوە بوە تە مایەی گەندەڵی گەورە و دروستکردنی ناکۆکی ناوخۆی لەسەر پاوانکردنی سەرچاوەکانی داهات و ئەوەش وەزعی دیبلۆماسیەت و پەیوەندیەکانمانە ڵەگەڵ چواردەورو دنیای دەرەوە کە بەکار هات بۆ پەیوەندی حیزبی  لەسەر حسابی نەتەوەو چوە تە خانەنی پەیوندی ێاسایشی و هەوڵگری بو خزمەتی وڵاتان و دوژمنەکانمان و هەڵکەوتەو شوێنی جوگرافیش هەر خۆی هاوکارنیەو جا ئەگەر ئەوەش حاڵی ناحەکمی سەرکردایەتی سیاسی کورد بێت بۆیە هەچی فاکتەری بە هێزی پاراستنی ئەم کیانە هەیە لەدەستمان داوە ئەوەی ئێستا تروسکایەکی تیا مابێت سوپایەکی نیشتمانی و یەکگرتوی نێو خۆمانە کە زامنی پاراستن کیان و پاڵپشتێکی بەهێزی سیاسی دیبلۆماسیماننن  کە ڕەنگە دەرفەتێکی کەمیش لە بەردەستبێت بۆ دروستکردنی  ئەو هێزانە لەم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە پڕ کێشمە کێشی سەربازی وسیاسیە . 
وتیشی: ئەگەرهەموو جیهان ڕێگر بوایە ئەبو خۆمان شەوڕۆژمان لەسەر یەک دانایە و پێش هەر شتێک سوپایەکی نیشتمانی خاوەن ئینتیمامان بونیاد بنایە نەک لەلایەن ئەمریکاو دوستەکانمان فشاری دروستکردنی وەها هێزێکمان لێبکرایە و دەستەلاتیش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەوڵی زیاتر دورکەوتنەوەو لێکترازان و هەڵوەشاندنەوەی بدایە . ئەمەش تەنها خواستی دوژمنانی کوردە ئەگەر نا کام کیان کام دەستەڵات سوپای نیشتمانی ناوێت.کام وڵات لەدۆخێکی ئاوا هەوڵی لیکترازانی ناوخۆی خۆی ئەدا.
کامەران کەریم