زایەڵە - هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: كێشەی مووچەش چارەسەر ببێت، دڵنیابن بازرگانەكانی كوردایەتی هەر كێشە زۆرە دروستی بكەن، كە بارزانی و مالكی ساڵی ٢٠١٢ دژی یەكتری گەیاندیانە لوتكە كێشەی بودجە و موچە لە گۆڕێ نەبوو ، زمانی لێدوانەكانی بەرپرسەكانی هەرێم ئاماژەن بۆ ئەوەی دەیانەوێ كەتنێكی تر بكەن.
وتیشی: دیقەتی یەك راستی بدەن بە ژمارە نەك بە دروشمبازی، لەو رێكەوتنەی كە مەسرور بارزانی لەگەڵ سودانی كردی ئێمە هەر زوو گوتمان تا نەبێتە یاسای موازەنە بایەخی نییە،دەستوپێوەندەكانی مەسرور بارزانی دەیانگوت نەخێر هەموو كێشەكانی چارەسەر كردوە، كوامەسرور بارزانی بێ گەڕانەوە بۆ هیچ كەس رۆیشت ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانی لەسەر هەرێم كردە ماڵ و بوو بە بەشێك لە یاسای موازەنە، هێشتا یەك دوو مانگ بەسەرجێبەجێبونی یاسای موازەنە تێنەپەڕیوە ئەو ٤٠٠ هەزار بەرمیل رۆژانەیە بوە بە كێشە و حالیەن كەمتر لە ١٠٠ هەزار بەرمیل ئەدەنە عێراق.
کامەران کەریم